تەفسیری موختەسەر
لَا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ وَلَـٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ ٱلْأَيْمَـٰنَ ۖ فَكَفَّـٰرَتُهُۥٓ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَـٰكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَـٰثَةِ أَيَّامٍ ۚ ذَٰلِكَ كَفَّـٰرَةُ أَيْمَـٰنِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ۚ وَٱحْفَظُوٓا۟ أَيْمَـٰنَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿٨٩﴾
ئەی باوەڕداران خوای گەورە لێتان ناگرێت کاتێک بەبێ مەبەست وبەسادەیی سوێندێک دێت بەسەر زمانتاندا، بەڵکو لەو سوێند خواردنەتان دەپرسێتەوە کە مەبەستان بووە وبەدڵ ھۆشتان لای بووە وسوێندەکەتان خستووە، جا سڕینەوەی گوناھی شکاندنی ئەو سوێنانە بەکەفارەتی یەکێک لەم سیانە دەبێت بە ئارەزووی خۆتان: کە بریتین لە: نان پێدانی دە ھەژار لەخواردنی کەسانی مامناوەندی خەڵکی ووڵاتەکەتان، کە بۆ ھەر ھەژارێک نیو ساع بێت، یان پۆشتە کردنەوەیان بەو جلوبەرگانەی کە خەڵکی بەگشتی لەسەری ڕاھاتوون، یان ئازاد کردنی کۆیلەیەکی باوەڕدارە، جا ئەگەر ھاتوو کەسی سوێنخۆر توانای یەکێک لەو سێ کەفارەتەی نەبوو، ئەوا کەفارەتەکەی گرتنی سێ ڕۆژ ڕۆژوو گرتنە، ئەی باوەڕداران ئەوانەی کە باسکران کەفارەتی سوێنەکانتانن ئەگەر ھاتوو سوێندتان خوارد وشکاندتانن، پارێزگاری بکەن لەسوێنەکانتان بەوەی بەدرۆ سوێن بەخوا مەخۆن، وە بەوەش زۆر بەخوای گەورە سوێن مەخۆن، وە بەوەش کە وەفاتان ھەبێت بەجێ بەجێکردنیان مەگەر کاتێک نەبێت وەفا نەکردن پێی خێری تێدا بێت، لەو کاتەدا کارە خێرەکە ئەنجام بدە و پاشان کەفارەتی سوێنەکەتان بدەن، ھەروەک چۆن خوای گەورە کەفارەتی سوێنەکانتانی بۆ ڕوون کردونەتەوە، بەو شێوەیەش ئەو حوکمانەی بۆ ڕوون کردونەتەوە کە حەڵاڵ وحەرامەکانی بەووردی بۆ دەست نیشان کردوون، تاوەکو سوپاسگوزاری ئەو خوایە بن کە ئەوەی نەتاندەزانی فێری کردن.