تەفسیری موختەسەر
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْخَمْرُ وَٱلْمَيْسِرُ وَٱلْأَنصَابُ وَٱلْأَزْلَـٰمُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ ٱلشَّيْطَـٰنِ فَٱجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٩٠﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە دڵنیا بن ئەو مەیەی کە سەرخۆشکەرە وبیر وھۆش وژیری ناھێڵێت، وە ئەو قومارەش کە دوو کەس ڕێدەکەون لەسەر پێدانی شتێک ئەگەر ھاتوو ئەوی دیکەیان بردیەوە، وە ئەو بەردەش ھاوەڵ بڕیاردەرەکان (موشریکەکان) بۆ پیرۆزی ئاژەڵیان لەسەر سەر دەبڕی، یان بۆ پەرستن دایان نابوو، وە ئەو تیروپشک وزار ھەڵدانەش کە بۆ زانینی کاروبارە غەیب ونەزانراوەکان بەکاریان دەھێنا، ھەر ھەموو ئەمانە پیسن وشەیتان دەیان ڕازێنێتەوە، جا بۆیە لێی دوور بکەونەوە، تاوەکو ژیانێکی ئاسوودە وبەڕێزتان ھەبێت لەدونیادا، وە بگەنە ناز ونیعمەتەکانی بەھەشتیش لەڕۆژی دواییدا.