×

المائدة

ئایەت 88

تەفسیری موختەسەر

وَكُلُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَـٰلًا طَيِّبًا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤْمِنُونَ ﴿٨٨﴾

وە لەو ڕزق وڕۆزیە حەڵاڵ وپاکوپوختانە بخۆن کە خوای گەورە بۆی حەڵاڵ کردوون، نەک لەوانەی کە بەھۆی داگیرکردن و پیس وپۆخڵیەوە حەرام کراون، جا بۆیە لەخوا بترسن بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن ودوور بکەونەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەو خوایەی کە باوەڕتان پێی ھێناوە، چونکە باوەڕ پێھێنانی پێویست دەکات کە لێیشی بترسیت وگوێرایەڵی فەرمانەکانی بن.