×

البقرة

ئایەت 215

تەفسیری موختەسەر

يَسْـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ ۖ قُلْ مَآ أَنفَقْتُم مِّنْ خَيْرٍ فَلِلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌ ﴿٢١٥﴾

ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت لێت دەپرسن کە چی لەو سەروەت وسامانە ھەمە چەشنە ببەخشن؟ وە لەکۆیدا دایبنێن؟ تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: ئەوەی لە خێر وچاکە دەیبەخشن - کە پاک وحەڵاڵ بێت- خەرجی بکەن بۆ دایک وباوکتان، وە بۆ ئەو کەسانەشی کە خزمی زۆر نزیکتانن، وە بۆ ئەو ھەتیوانەش کە نەدارن وپێویستیان بە یارمەتی ئێوە ھەیە، وە بۆ ئەوانەیش کە ھەر ھیچ شتێکیان نیە لە ماڵو دارایی، وە بۆ ئەو ڕێبوارانەیش کە دەستیان ناگاتەوە بە خەڵک ونیشتمانی خۆیان، جا ئەی باوەڕداران ئەوەی دەیکەن لە خێر وچاکە کەم بێت یان زۆر، ئەوا خوای گەورە ئاگادارە پێێ، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت ولەسەر ھەمووی پاداشتان دەداتەوە.