×

البقرة

ئایەت 214

تەفسیری موختەسەر

أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِكُم ۖ مَّسَّتْهُمُ ٱلْبَأْسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلْزِلُوا۟ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصْرُ ٱللَّهِ ۗ أَلَآ إِنَّ نَصْرَ ٱللَّهِ قَرِيبٌ ﴿٢١٤﴾

ئایا ئەی باوەڕداران ئێوە وا دەزانن دەچنە بەھەشتەوە بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ ناڕەحەتی وناخۆشیەک ببن؟ وەک چۆن ئومەتانی پێش خۆتان توشی ناخۆشی وناڕەحەتی بوونەوە، تا ئەندازەیەک ھەژاری ونەخۆشی توند تەنگی پێھەڵچنیبون، وە ترس ودڵەڕاوکی ھێنابوونی بەچۆکا، تا ھێندە ناڕەحەتی وناخۆشی زۆری بۆ ھێنابوون پەلەی سەرکەوتن وڕزگار بوونیان بوو، پێغەمبەرەکان وئەو باوەڕدارانەیش کە باوەڕیان پێ ھێنابوون دەیانووت: دە ئیتر سەرکەوتن ویارمەتی خوا کەی دێت؟ ئاگادار بن موژدە بێت کە بێگومان سەرکەوتنی خوا نزیکە لەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و پشت وپەنایان ھەر بەو بەستووە.