×

البقرة

ئایەت 216

تەفسیری موختەسەر

كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰٓ أَن تَكْرَهُوا۟ شَيْـًٔا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰٓ أَن تُحِبُّوا۟ شَيْـًٔا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٢١٦﴾

ئەی باوەڕداران جەنگ کردن لە پێناو خوای گەورە لەسەرتان فەرز کراوە، کە کارێکی قورس وگرانە لەسەر دەروون وحەزتان پێی نیە، لەبەر ئەوەی ماڵ بەخشین وگیان بەختکردنی تێدایە، لەوە دەچێت ئێوە شتێکیتان پێ ناخۆش بێت وحەزتان پێی نەبێت بەڵام لە واقیعدا خێر وخۆشی وسوودی تێدا بێت بۆتان، وەک جەنگ کردن لە پێناو خوای گەورە لەگەڵ گەورەیی پاداشت، سەرکەوتن بەسەر دوژمنان و بەرزکردنەوەی ووشەی یەکخواپەرستی تێدایە، وە پێدەچێت ئێوە شتێکیشتان پێ خۆش بێت وحەز لە شتێک بکەن بەڵام ببێتە مایەی ناخۆشی وخراپە بۆتان، وەک دانیشتن ونەچون بۆ جیھاد وتێکۆشان لە پێناو خوای گەورە، کە شەرمەزاری ونسکۆ وزاڵ بوونی دوژمنانی لێ دەکەوێتەوە، خوای گەورەش خێر وخۆشی وخراپەی ھەموو کارێک دەزانێت بە زانینێکی تەواو، کە شاراوەیە لای ئێوە و نایزانن، بۆیە ئێوە وەڵامی فەرمانی خوای گەورە بدەنەوە، چونکە خێری تێدایە بۆ ئێوە.