تەفسیری موختەسەر
إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ بِهِۦ لِغَيْرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿١٧٣﴾
خوای گەورە تەنھا لە خواردن گۆشتی مردارەوە بوو کە مردبێت و سەر نەبڕابێت، لەگەڵ خوێنی ڕژاوی ڕۆشتوو، وە گۆشتی بەراز، وە ھەر ئاژەڵ و گیاندارێکیش لەکاتی سەربڕیندا ناوی جگە لەخوای لێھێنرابێت، لەسەری حەرام کردوون، جا ئەگەر مرۆڤ ناچار بوو شتێک لەمانە بخوات، بەو مەرجەی ستەم وزیادەڕۆی نەکات وزیاد لە پێویستیان لێ نەخوات، ھیچ گرفت نیە وگوناھبار نابێت و سزایشی نیە، بێگومان خوای گەورە لێخۆش بووە لەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگڕێنەوە بۆلای، وە بەڕەحم ومیھرەبانیشە لەگەڵیاندا، یەکێکیش لەڕەحمەتەکانی ئەوەیە چاوپۆشی دەکات لە خواردنی ئەو حەرامکراوانە لەکاتی پێویستی وناچاریدا.