تەفسیری موختەسەر
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلْكِتَـٰبِ وَيَشْتَرُونَ بِهِۦ ثَمَنًا قَلِيلًا ۙ أُو۟لَـٰٓئِكَ مَا يَأْكُلُونَ فِى بُطُونِهِمْ إِلَّا ٱلنَّارَ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٧٤﴾
بێگومان ئەوانەی خوای گەورە لە پەرتووکەکاندا ناردونیەتیە خوارەوە ودەیشارنەوە، لەو بەڵگە ونیشانانەی کە بەڵگەن لەسەر ھەق وپێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، وەک ئەوەی جولەکە وگاورەکان دەیکەن، وە بەو شاردنەوەیش دەستکەوتێکی دونیای پێ دەکڕن وەک پلە وپایە وماڵوسامان، ئەوان بەوەی بەدەستی دەھێنن ودەیخۆن خواردن نیە بەڵکو ھۆکارێکە بۆ سزادانیان بە ئاگری دۆزەخ، وە خوای گەورەیش لەڕۆژی دواییدا بەو شێوەیەی پێیان خۆشە لەگەڵیاندا نادوێت، بەڵکو بەخراپترین شێوە لەگەڵیاندا دەدوێت، وە پاکیشان ناکاتەوە لە گوناھو تاوان و لێیان خۆش نابێت، بەڵکو سزای سەختی بە ئازاریان بۆ ھەیە.