تەفسیری موختەسەر
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَـٰتِ مَا رَزَقْنَـٰكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لِلَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ ﴿١٧٢﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی لەو نازونعمەتە پاکوخاوێنانە بخۆن کە ڕۆزیمان داون و خواردنیانمان حەڵاڵ کردووە بۆتان، وە پاشان بەڕواڵەت وبە ناڕواڵەتیش سوپاس وشوکری ئەو بکەن لەسەر ئەو ناز ونیعمەتانەی کە پێی بەخشیون، جۆرێکیش لە سوپاس ئەوەیە کاربکەن بە فەرمانەکانی وگوێڕایەڵی بن، وە دوور بکەونەوە لە سەرپێچیەکانی، ئەگەر ئێوە بەڕاستی ھەر تەنھا ئەو دەپەرستن و ھاوەڵی بۆ بڕیار نادەن.