×

المائدة

ئایەت 98

تەفسیری موختەسەر

ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ وَأَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٩٨﴾

ئەی خەڵکینە بزانن کە بێگومان خوای گەورە توڵەسێنەرێکی توند وتیژە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن، وە ھەروەھا لێخۆشبوو ومیھرەبانە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای.