تەفسیری موختەسەر
جَعَلَ ٱللَّهُ ٱلْكَعْبَةَ ٱلْبَيْتَ ٱلْحَرَامَ قِيَـٰمًا لِّلنَّاسِ وَٱلشَّهْرَ ٱلْحَرَامَ وَٱلْهَدْىَ وَٱلْقَلَـٰٓئِدَ ۚ ذَٰلِكَ لِتَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَأَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ ﴿٩٧﴾
خوای گەورە کەعبە کە پێشی دەوترێت (البیت الحرام) کردویەتی بەمایەی ھەستانەوە بۆ خەڵکی تاوەکو بەرژەوەندیە ئاینیەکانی خۆیان لەنوێژ وحەج وعومرە وبەرژوەندیە دونیاییەکانیان وەک ئەمن وئاسایشی حەرەم وە ڕاکێشانی ھەموو بەروبومێک پێ دابین بکەن، وە خوای گەورە مانگە حەرامەکانیش کە بریتین لە (ذو القعدة وذو الحجة وموحەڕەم وڕەجەب) گێراوە بەمایەی ئەمن وئاسایشیان کە کوشت وکوشتاری ئەوانی لەسەر خەڵکانی تر قەدەغەکردووە، وە ئەو ھەدی وقوربانیانەش کە بەرخۆ دەدرێن بەرەو حەرەمی مەککە کردویەتی بە مایەی ئەمن وئاسیاشی خاوەنەکانیان کە قەدەغەی کردووە ھیچ کەسێک دەست دڕیژی بکرێتە سەریان وئازار بدرێن، ئەمەش ئەوەیە کە خوای گەورە مننەتی خۆی دەکات بەسەرتاندا تاوەکو بزانن کە بێگومان خوای گەورە ئاگادارە بەھەرچی لەئاسمانەکانی وزەویدایە، وە خوای گەورە ئاگادار وشارەزایە بەھەموو شتێک، وە ئەمەش کە خوای گەورە کردویەتی بەشەریعەت ویاسا بۆ بەندەکانی بۆ بەدەستھێنانی بەرژەوەندیەکانیان ودوور خستەنەوەی زیانەکانە لێیان پێش تووش بوونیان، بەڵگەیە لەسەر عیلم وزانینی ئەو زاتە بەو شتانەی کە گونجا وشایستەیە بۆ بەندەکانی.