تەفسیری موختەسەر
لَقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ ۖ وَقَالَ ٱلْمَسِيحُ يَـٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبَّكُمْ ۖ إِنَّهُۥ مَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ ٱلْجَنَّةَ وَمَأْوَىٰهُ ٱلنَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّـٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ ﴿٧٢﴾
گاورەکان بێباوەڕ بوون ئەوانەی کە ووتیان خوا مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، چونکە ئولوھیەت وھەقی پەرستنیان دایە غەیری اللە تەعالا، لەگەڵ ئەوەدا مەسیح عیسای کوڕی مەریەم خۆی پێ ووتن: ئەی نەوەکانی ئیسرائیل خوای گەورە بەتاک وتەنھایی بپەرستن، کە ھەر ئەو پەروەردگاری من وئێوەشە، ھەموومان یەکسانین لەبەندایەتی کردن بۆی، جا ھەرکەسێک ھاوەڵی بۆ بڕیار بدات ئەوە خوای گەورە ناھێڵێت بچێتە بەھەشتی ھەتا ھەتاییەوە، وە جێگای ھەمیشەییان ئاگری دۆزەخە، وە لەلایەن خوای گەورەوە ھیچ کۆمەکی ویارمەتیدەرێکیشی نیە، وە ھیچ فریاد ڕەسێکیشی نیە ڕزگاری بکات لەو سزایەی کە چاوەڕوانیەتی.