×

المائدة

ئایەت 71

تەفسیری موختەسەر

وَحَسِبُوٓا۟ أَلَّا تَكُونَ فِتْنَةٌ فَعَمُوا۟ وَصَمُّوا۟ ثُمَّ تَابَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ ثُمَّ عَمُوا۟ وَصَمُّوا۟ كَثِيرٌ مِّنْهُمْ ۚ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ ﴿٧١﴾

واگومانیان برد کە پەیمان وبەڵێن شکێنی وباوەڕنەبوون وکوشتنی پێغەمبەران ھیچ زیانێک بەدوای خۆیدا ناھێنێت بۆیان، نەخێر وانەبوو زیانی بەدوای خۆیدا ھێنا وبەو شێوەیە نەبوو کە گومانیان دەبرد، کوێر بوون لەئاست ھەق وڕاستی، وڕێنوێنی نەکران بۆی، وە کەڕ بوون لەبیستنی ھەق بیستنی ڕازی بوون پێی، وە پاشان بەفەزڵی خۆی خوای گەورە تەوبەی لێ گیرا کردن، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا دواتر کوێر بوون لەبینینی ھەق وکەڕ بوون لەبیستنی، ئەمەش ڕوویدا لەزۆربەیان، وە خوای گەورە بینەری ھەموو کاروکردەوەیانە، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە، وە سزای ھەموو ئەو کارانەشیان دەدات.