×

المائدة

ئایەت 7

تەفسیری موختەسەر

وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمِيثَـٰقَهُ ٱلَّذِى وَاثَقَكُم بِهِۦٓ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿٧﴾

باسی ناز ونیعمەتەکانی خوای گەورە بکەن، کە ڕێنوێنی کردوون بۆ سەر ڕێگای راستی ئیسلام، وە ئەو پەیمانەتان لەبیر نەچێت کە لەگەڵ خوادا گرێتاندا، ئەو دەمەی کە بەیعەتان بە پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە وسلم) لەسەر بیستن وگوێرایەڵی لەکاتی خۆشی و ناخۆشیدا، پێتان ووت: قسەکەتمان بیست و گوێڕایەڵی فەرمانت بووین، بۆیە لەخوا بترسن، ئەویش بەبەجێھێنانی فەرمانەکانی (لەناویشیاندا پەیمان وبەڵێنەکانی) وە دوور کەوتنەوە لەو شتانەی کە قەدەغە ویاساغی کردوون، بێگومان خوای گەورە زانا وئاگادارە بەوەی لەناو دڵەکاندا ھەیە، وە ھیچ شتێکیشی لێ شاراوە نیە.