×

المائدة

ئایەت 6

تەفسیری موختەسەر

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ فَٱغْسِلُوا۟ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى ٱلْمَرَافِقِ وَٱمْسَحُوا۟ بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى ٱلْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًا فَٱطَّهَّرُوا۟ ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَآءَ أَحَدٌ مِّنكُم مِّنَ ٱلْغَآئِطِ أَوْ لَـٰمَسْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمْ تَجِدُوا۟ مَآءً فَتَيَمَّمُوا۟ صَعِيدًا طَيِّبًا فَٱمْسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ ۚ مَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍ وَلَـٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿٦﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ھەرکاتێک وویستان ھەستن بۆ ئەنجامدانی نوێژ، وە بێ دەست نوێژ بوون، بێ دەست نوێژی بچووک، ئەوا دەست نوێژ بگرن، بەوەی دەموچاوتان بشۆرن، لەگەڵ ھەردوو دەسەکانتان لەگەڵ ئانیشکەکان، وە دەستی تەڕیش بەئاوێکی نوێ بھێنن بەسەرتاندا، پاشان ھەردوو قاچەکانتان لەگەڵ گۆزینگەکانی، خۆ ئەگەر ھاتوو بێ دەستوێژی گەورە بوون (لەشتان گران بوو) ئەوا خۆتان بشۆرن، خۆ ئەگەر نەخۆش بوون وە دەترسان لەوەی بەبەکارھێنانی ئاو نەخۆشیەکە زیادی دەکرد یان باش بوونەوەی دوادەکەوت، یان لە سەفەردا بوون لەکاتی لەش ساغیدا، یان دەست نوێژتان نەبوو، بەھۆی چوو بوونە سەر ئاوەوە، یان بێ دەست نوێژی گەورە بوون بەھۆی چوونە لای ژنەکانتان وە دوای گەڕانیش ئاوتان دەست نەکەوت بۆ دەست نوێژ و لەش پیسی دەرکردن ئەوا نیەتی ڕووی زەوی بھێنن، واتا: تەیەموم بکەن، ئەویش بەوەی دەست بکێشن بەزەویدا، بەدەستی تۆزاویەوە دەست بھێنن بەدەموچاوتان و ھەردوو دەسەکانتان، خوای گەورە لە جێ بەجێکردنی حوکمە شەرعیەکاندا نایەوێت تەنگەتاو نارەحەتتان بکات، بەوەی پابەندتان بکات بە بەکارھێنانی ئاو کە زیانی ھەبێت بۆتان، بۆیە لەکاتی بیانویەکی شەرعی بەھۆی نەخۆشی یان نەبوونی ئاوەوە لەجێگای ئەوە تەیەمومی بۆ داناون، تاوەکو ناز وینعمەتەکانی خۆیتان بۆ تەواو بکات، بەڵکو ئێوەیش سوپاس گوزاری نیعمەتەکانی خوای گەورە بن و سپڵە و پێ نەزان نەبن لەبەرامبەریدا.