×

المائدة

ئایەت 68

تەفسیری موختەسەر

قُلْ يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَىْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَـٰنًا وَكُفْرًا ۖ فَلَا تَأْسَ عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٦٨﴾

ئەی پێغەمبەر بڵی ئەی جولەکە وگاورەکان ئێوە لەسەر ھیچ ئاینێکی ڕاست ودروست نین، تاوەکو بزانن چی شتێک لەتەورات وئینجیلدا ھاتووە، وە کاربکەن بەوەی لەقورئاندا بۆتان دابەزیووە، کە باوەڕتان ڕاست وڕەوان نابێت بەبێ باوەڕ ھێنان بەو قورئانە وکارکردن پێی، وە زۆرێکی خاوەن نامەکان لەبری ئەوە گوێرایەڵی بکەن لەو قورئانەی بۆت دابەزیووە کەچی سەرکەشتر وبێباوەڕتر دەبن، لەو حەسودی وبەخیلیەی لەسەرینی، جا کەوابوو ئەی پێغەمبەر تۆش بۆ ئەو بێباوەڕانە غەمبار ودڵتەنگ مەبە، ئەوانەی شوێنت کەوتوون لە باوەڕداران بەستن وبێنیازیت لەوانی تر.