تەفسیری موختەسەر
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغْ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۖ وَإِن لَّمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٦٧﴾
ئەی پێغەمبەر ھەر فەرمان وبڕیارێک لەپەروەردگارتەوە بۆت دابەزیووە بێ دوو دڵی وھیچ ترسێک ھەمووی بگەیەنە بەخەڵکی، وە ھیچی لێ نەشاریتەوە، خۆ ئەگەر ھاتوو ھەرشتێکت لێ شاردەوە ئەوە بزانە بەئەرکی گەیاندنی پەیامەکەی خوا ھەڵنەساوویت، (بێگومان پێغەمبەری خوا –صلی اللە علیە وسلم- ئەوەی فەرمانی پێکراوە بەگەیاندن ھەر ھەمووی گەیاندووە بەخەڵکی، وە ئەو کەسەشی بەپێچەوانەی ئەمەوە گومان دەبات ئەوا گەورەترین بوھتانی بەدەم خوا کردووە)، ئەی پێغەمبەر لەمڕۆ بەدواوە پەروەردگارت پارێزگاریت لێ دەکات لەھەر دەست درێژیەک کە خەڵکی بیکەنە سەرت، ئەوان بەھیچ شێوەیەک ناتوانن بەنیازی زیان پێگەیاندنت بگەنە لات، بۆیە تۆ تەنھا گەیاندنی ئاینەکەت لەسەرە، ئەو بێباوەڕانەی کە ھیدایەت وڕێنمونیان ناوێت خوای گەورە سەرکەوتوو سەرفرازیان ناکات بۆ ژیری ودانایی.