تەفسیری موختەسەر
قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِى ٱلسَّمَآءِ ۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَىٰهَا ۚ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُۥ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ ﴿١٤٤﴾
بێگومان ئەی پێغەمبەر بینیمان کە چاو دەگێڕێت بەرەو ئاسمان وڕوو دەگێڕێت ودەڕوانیت وچاوەڕیی ئەوەیت کە وەحی دابەزێت لەسەر قیبلە وگۆڕێنی بۆ ئەو جێگایەی کە حەزت پێیەتی، جا بۆیە دڵنیابە ئێمەیش ڕووت وەردەگێڕین بۆ ئەو رووگە وقیبلەیەی کە پێت خۆشە وڕازیت پێی، ئەویش ڕووکردنە کەعبە وماڵی خوایە لەبری (بیت المقدس) کە ئێستا ڕووی تێدەکەیت، جا کەوابێت ڕووت وەربگێڕە بەرەو ماڵی خوای گەورە لە مەککەی پیرۆز، وە ئێوەش ئەی باوەڕداران لەھەر جێگایەک بوون لەکاتی نوێژەکانتاندا ڕووی تێبکەن، وە با ئەوانەیش لە خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان بزانن کە گۆڕینی قیبلە کارێکی ھەق وڕاستە و لەلایەن دروستکەری باڵادەست وبەرێوەبەری فەرمانەکانیانەوە کە (اللە تعالی) یە دابەزیوە، چونکە لە پەرتووکەکەی ئەواندا ھاتووە وجێگیر بووە، وە خوای گەورەش غافڵ وبێ ئاگا نیە لەو کارانەی ئەوانە ئەنجامی دەدەن کە پشت لە بەرنامە ڕاستەکەی خوا دەکەن، بەڵکو خوای گەورە زانایە بە ھەمووی، وە لەسەر ھەموویشی سزایان دەدات.