×

البقرة

ئایەت 143

تەفسیری موختەسەر

وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَـٰكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ وَيَكُونَ ٱلرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ۗ وَمَا جَعَلْنَا ٱلْقِبْلَةَ ٱلَّتِى كُنتَ عَلَيْهَآ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يَتَّبِعُ ٱلرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ ۚ وَإِن كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُ ۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَـٰنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ ﴿١٤٣﴾

ھەروەک چۆنێک خوای گەورە قیبلەیەکی بۆ دیاری کردن و ڕازی بوو کە ڕووگەتان بێت، ھەر بەو شێوەیە کردونی بە ئومەتێکی باش ودادگەر، بەشێوەیەک مامناوەند بن لەنێوان ھەموو ئومەتەکانی تردا، لە بیروباوەڕ و پەرستن ومامەڵەکردنیش، بۆ ئەوەی ڕۆژی دوایی ببن بە شاھید بۆ پێغەمبەرانی خوا بەوەی کە ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردبوون گەیاندیان بە ئومەتەکانیان، وە بۆ ئەوەش پێغەمبەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ببێت بە شاھید بەسەر ئێوەوە، ئەوەی بۆی دابەزی لە پەیامی خوا پێی گەیاندن، ئەو قیبلە گۆڕینەیش کە پێشووتر ڕووتان تێدەکرد (بیت المقدس) تەنھا بۆ ئەوە بوو بزانین ئایا کێ ڕازیە بەو شەریعەتەی کە خوای گەورە دیاری کردووە، و گوێرایەڵە بۆی، وشوێن پێغەمبەر دەکەوێت، وە کێیش لە ئاینەکەی وەردەگرێت وشوێن ھەواو وھەوەس وئارەزووی دەکەوێت، وگوێڕاڵ وملکەچی شەرعی خوا نابێت، بێگومان فەرمانی گۆڕینی قیبلەی یەکەم قورس وگران بوو لەسەر دڵی کەسانێک نەبێت کە خوای گەورە یارمەتیدان و موەفەقی کردن کە باوەڕی پێی بھێنن، بەوەی ئەو شتەی کە خوای گەورە کردویەتی بە شەریعەت بۆ بەندەکانی بێگومان لەبەر حیکمەتێکی گەورەیە، ئەوەش بزانن کە خوای گەورە باوەڕتان پێی زایە ناکات، لە نێویشیاندا ئەو نوێژانەی کە پێش ڕوو وەرگێڕان لە قیبلەی یەکەم کردوتانن، بەڕاستی خوای گەورە بەارمبەر بەخەڵکی زۆر میھرەبان ودڵاواو بە بەزەییە، ھیچ شتێکیان لەسەر گران وقورس ناکات، وە پاداشتی کاروکردەوەکانیشیان زایە ناکات.