تەفسیری موختەسەر
وَنُنَزِّلُ مِنَ ٱلْقُرْءَانِ مَا هُوَ شِفَآءٌ وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ۙ وَلَا يَزِيدُ ٱلظَّـٰلِمِينَ إِلَّا خَسَارًا ﴿٨٢﴾
ئێمە ئایەتەکانی قورئان بۆ تۆ دادەبەزێنین كە شیفای دڵ و دەروونە بۆ نەخۆشیەکانی نەزانین و بێباوەڕی و شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان، ھەروەھا خوێندنەوەی ئەو ئایەتانە دەبێتە شیفای نەخۆشیەکانی لاشە و جەستەیش ئەگەر ڕوقیەی شەرعی پێکرا، وە دەبێتە مایەی ڕەحم و میهرەبانی بۆ ئەو باوەڕدارانەی کاری پێدەکەن، وە ئەم قورئانە لەگەڵ ئەوەدا دەبێتە مایەی زیان بۆ بێباوەڕان، جگە لەیاخی بوون شتێکی تریان بۆ زیاد ناکات، چونکە بیستنی قورئان توڕەیان دەکات، وە زیاتر تووشی ملھوڕی و بێباوەڕی و پشت ھەڵکردنیان دەکات لە بەرنامەکەی خوا.