تەفسیری موختەسەر
وَقُلْ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَزَهَقَ ٱلْبَـٰطِلُ ۚ إِنَّ ٱلْبَـٰطِلَ كَانَ زَهُوقًا ﴿٨١﴾
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەو موشریک و بتپەرستانە: ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھات، وە ئەوەی خوای گەورە بەڵێنی دابوو ھاتەدی و ئاینەکەی خۆی سەرخست و شیرک و بتپەرستیش ڕۆیشت و ھەڵوەشایەوە و نەما، بێگومان باتڵ و ناھەق تیادەچێت و لەبەرامبەر ھەق و ڕاستیدا خۆی پێ ناگیرێت و دەفەوتێت.