×

الإسراء

ئایەت 54

تەفسیری موختەسەر

رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ۖ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ۚ وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿٥٤﴾

- ئەی خەڵکینە - پەروەردگارتان زاناترە پێتان، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، ئەگەر پەروەردگارتان بیەوێت میھرەبانیتان لەگەڵ دەکات و سەرکەوتووتان دەکات بۆ باوەڕ و ئەنجامدانی کاری چاکە، وە ئەگەر بیشیەوێت سزاتان بدات ئەوا بەو شێوەیە سزاتان دەدات کە باوەڕ نەھێنن و لەسەر کوفر و بێباوەڕی بمرن، - ئەی پێغەمبەر - ئێمە تۆمان نەناردووە کە وەکیل و بەرپرسیاری کاری ئەوان بیت بۆ ئەوەی زۆریان لێ بکەیت باوەڕ بھێنن وە ڕێگریان لێ بکەیت لەوەی کافر و بێباوەڕ بن، وە کاروکردەوەکانیان بژمێریت، بەڵکو تۆ تەنھا گەیەنەری ئەوەی پێیان کە خوای گەورە فەرمانی کردووە بە گەیاندنی.