تەفسیری موختەسەر
وَقُل لِّعِبَادِى يَقُولُوا۟ ٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ ٱلشَّيْطَـٰنَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ ٱلشَّيْطَـٰنَ كَانَ لِلْإِنسَـٰنِ عَدُوًّا مُّبِينًا ﴿٥٣﴾
- ئەی پێغەمبەر - بە بەندە باوەڕدارەکانم بڵێ: لە کاتی گفتۆگۆ کردن لەگەڵ یەکتردا با وشەی جوان و شیاو بەکار بھێنن، وە دوور بکەونەوە لە وتنی وشەی ناشیرین و ناپەسەند و بێزارکەر، چونکە بێگومان شەیتان بە ھەلی وەردەگرێت بە ھۆیەوە ژیانی دونیا و دواڕۆژیشیان لێ خراپ دەکات، بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی دیاری مرۆڤە، بۆیە دەبێت ھۆشیار بن لێی و نەکەونە ناو فڕوفێڵەکانیەوە.