>

محمد صالح بامۆکی — 98

4:122 وە ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە لە داھاتوویەکی نزیکدا دەیانخەینە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بە ژێر درەختەکانیان دا دەڕۆن دەمێننەوە تیایدا بە ھەمیشەیی بەڵێنی خوایە و ڕاستە (بەدی دەھێنرێت) وە ئایا کێ لە خوا ڕاست بێژترە

4:123 (بەرزی و پاداشت) نەبە ئارەزووی ئێوەیە و نەبەئارەزووی خاوەن کتێبەکانە ھەر کەسێک خراپەیەک بکات پاداشتی دەدرێتەوە, وە دەستی ناکەوێت بێجگە لەخوا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێک

4:124 کەسێکیش کردەوە چاکەکان جێ بەجێ بکات لە نێر یان لە مێ لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە بڕوادار بێت ئەوە ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە و بچووکترین ستەمیان لێ ناکرێت (ھێندەی توێکڵی ناوکە خورمایەک)

4:125 ئایا کێ ئایینی چاکترو جوانترە (وە کێ دیندارترە) لە کەسێک کە ڕووی خۆی یەکلا کردبێتەوە بۆ خوا لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە چاکەکار بێت و شوێنی ئاینی ئیبراھیم کەوتبێت بەڕاستی و پاکی (کە بە وییستی خۆی لە بەتاڵ لای داوە بۆ لای ڕاست) وە خوا ئیبراھیمی ھەڵبژارد بەدۆست و خۆشەویستی خۆی

4:126 تەنھا بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی دا ھەیە وە خوا بەردەوام ئاگاداری ھەموو شتێکە

4:127 وە (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ئافرەتان بڵێ خوا وەڵامتان دەداتەوە دەربارەیان وە ئەوەی بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لە قورئاندا (وەڵامێکە) لەبارەی کچانی ھەتیوەوە ئەوانەی پێیان نادەن ئەوەی نووسراوە بۆیان (واتە میراتی باوکیان) وە حەز ناکەن مارەیان بکەن (لەبەر میراتەکەشیان ناھێڵن شوو بکەن) وە لە بارەی ئەو مناڵانەی کە بێ دەسەڵاتن وە (خوا فەرمان دەدات) بە دادگەری لەگەڵ ھەتیوان دا بجوڵێنەوە, وە ھەر کردەوەیەکی باش بکەن ئەوە بێگومان خوا بەئاگایە لێی