>

محمد صالح بامۆکی — 7

2:38 ووتمان: ھەموو بچنە خوارەوە لە بەھەشت ئەمجا ئەگەر لەمنەوە ڕێنمونی یەکتان بۆ ھات ئەو کەسەی دوای ڕێنموونیی من کەوت نە ترسیان لەسەرەو نەخەم دەخۆن

2:39 وە ئەوانەی کەبێ بڕوابوون و نیشانە و ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی ئەوانە ھاوەڵ و ھاودەمی ئاگرن تیایدا ئەمێننەوە بەھەتا ھەتایی وھەمیشەیی

2:40 ئەی بەنی ئیسرائییل (نەوەکانی یەعقوب) بیری ئەو چاکانە بکەنەوە کە ڕشتوومن بەسەرتاندا وە پەیمانی من ببەنەسەر تا منیش پەیمانی ئێوە ببەمەسەر وەھەر لە من بترسن

2:41 ھەروەھا بڕوا بھێنن بەو قورئانەی کەناردوومەتە خوارەوە کە پشتیوانی پەیامەکەی لای ئێوەیە (تەورات وئینجیلی دەستکاری نەکراو) وە ئێوە مەبن بەیەکەمین بێ بڕوا بەو قورئانە وە نیشانە و ئایەتەکانی من مەگۆڕنەوە بەشتێکی کەم نرخ وەھەر لە (بێ فەرمانی) من خۆتان بپارێزن

2:42 ڕاست و ڕەوا تێکەڵ مەکەن بەناڕەواو درۆ حەق و ڕاستی مەشارنەوە، لەکاتێکدا کە خۆتان ئەمە دەزانن

2:43 نوێژ بکەن و زەکات بدەن وەلەگەڵ کڕنوش بەراندا کڕنوش بەرن (بۆ خودا)

2:44 ئایا فەرمان بەسەر خەڵکیدا دەدەن بەچاکە؟ وە خۆتان فەرامۆش دەکەن (لەگەڵ ئەمەشدا) کەئێوە پەڕاوەکە (تەورات) دەخوێننەوە دەی ئایا ژیرنابن و تێ ناگەن؟

2:45 پەنا ببەنە بەرئارام گرتن ونوێژکردن (بۆ بە مەبەستەکانتان) وە بێگومان نوێژ (ئەرکێکی) گەورەو گرانە مەگەر لای ئەوانە نەبێ کە لەخوا ئەترسن و (خۆیان بەزل نازانن)

2:46 ئەوانەی کە دڵنیان بە خزمەت پەروەردگاریان دەگەن وە ئەوان دڵنیان بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە

2:47 ئەی بەنی ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) یادی ئەو بەخششانە بکەنەوە کە ڕشتوومە بەسەرتاندا وە من (کاتی خۆی ) ڕێزی ئێوەم دا بەسەر ھەمواندا

2:48 وە خۆتان بپارێزن لەڕۆژێک کە کەس ھیچ سوودێک بەکەسی تر ناگەیەنێت وە ھیج تکایەکی بۆ گیرا ناکرێت وە بارمتەی لێ وەرناگیرێت وە ئەمانە یارمەتی نادرێن