>

محمد صالح بامۆکی — 68

3:141 وە تا خوا (لە تاوان) پاک بکاتەوە ئەوانەی کە بڕوادارن وەبێ باوەڕان بنەبڕ بکات

3:142 ئایا ئێوە وا گومانتان دەبرد کە دەچنە بەھەشت لە کاتێکدا ھێشتا خوا دەری نەخستوە (واتە تاقی نەکردونەتەوە) ئەوانەی تێدەکۆشن لە ئێوە و ھێشتا دەری نەخستوون کەسانێک لە ئێوە کە خۆڕاگران

3:143 سوێند بێ بێگومان ئێوە ئاواتی (شەھیدی و) مردنتان ئەخواست لەپێش ئەوەی پێ ی بگەن خۆ بەڕاستی مردنتان بینی لە کاتێکدا ئێوە زەق سەیرتان دەکرد

3:144 (موحەممەد ﷺ) تەنھا پێغەمبەرێکە (نەمر نیە) بێگومان لەپێش ئەو پێغەمبەرانی تر ڕابوردون جا ئایا ئەگەر وەفاتی کرد یان کوژرا دەگەڕێنەوە بۆ دواوەی خۆتان (پاشگەز دەبنەوە) ھەر کەس ھەڵگەڕێتەوە بۆ دواوەی خۆی (بۆ بت پەرستی) ئەوە ھەرگیز (ئەو کەسە) ھیچ زیانێک ناگەیەنێت بەخوا وە بەزوویی خوا پاداشتی سوپاس گوزاران دەداتەوە

3:145 ھیچ کەسێک نەبووە کە بمرێت مەگەر بە فەرمانی خوا نوسراوێکی کات دیاریکراوە ( لەو کاتەدا کەخوای گەورە دیاری کردوە) ھەر کەسێک دەیەوێت پاداشت و دەستکەوتی دونیایی لەو(پاداشتی دونیا) ھەندێکی پێ دەدەین وە ھەرکەسێک دەیەوێت پاداشتی پاشەڕۆژ لەو (پاداشتی پاشەڕۆژە) ھەندێکی پێ دەبەخشین وە بەزووی پاداشتی سوپاس گوزاران دەدەینەوە

3:146 زۆر لە پێغەمبەران جەنگ و کوشتاریان کردووە لەگاڵیاندا (شانبەشانیان) زۆر لە زانایان و خواناسان جا سست و دەستە پاچە نەبوون بەھۆی ئەوەی کە دووچاریان بووە لە ڕێی خوادا وە بێ ھێز و لاواز نەبوون وە سەریان شۆڕ نەکرد بۆ دوژمن وە خوا خۆڕاگرانی خۆش دەوێت

3:147 ھەر ئەمە ووتەی ئەوان بوو کەدەیانووت ئەی پەروەردگارمان لێمان ببورە لە گوناھەکانمان وە لە زیادە ڕەویمان لە کارووبارماندا و قاچەکانمان جێگیر بکە (لە جەنگدا) وە سەرمان بخە بەسەر کۆمەڵی بێ بڕوایاندا

3:148 بەھۆی ئەوەوە خوا پێی بەخشین پاداشتی دونیا وە پاداشتی چاک و شیرینی ڕۆژی دوایی خوا چاکەکارانی خۆش دەوێت