>

محمد صالح بامۆکی — 67

3:133 پێشبڕکێ بکەن بۆ لێ بوردنێکی گەورەی (خودا) لەلایەن پەروەردگارتانەوە, وە بۆ بەھەشتێک کە پانییەکەی (بە ئەندازەی) ئاسمانەکان و زەوی یە کە ئامادە کراوە بۆ لە خوا ترسان

3:134 ئەوانەی ماڵ دەبەخشن (لە ڕێ ی خوادا) لە کاتی خۆشی (دەوڵەمەندی) و ناخۆشی دا و ڕقی بەتینی خۆیان دەخۆنەوە و دەبوورن لە خەڵکی خواش چاکەکارانی خۆش دەوێت

3:135 وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یاستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە ئەمجا داوای لێ بووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان ئایا کێ دەبوورێت لە گوناھەکان بێجگە لە خوا؟ وە بەردەوام نابن لەسەر ئەوەی کە کردوویانە لە کاتێکدا بزانن (گوناھە)

3:136 ئا ئەوانە پاداشتیان لێ بووردنە لەلایەن پەروەردگاریانەوە و چەند باخاتێک (بەھەشتێک) کەڕوبارەکان دەڕۆن بەژێریاندا ئەمێننەوە لەو بەھەشتانەدا بەھەمیشەیی چەند چاکە پاداشتی چاکەکاران

3:137 بێگومان رابورد لە پێش ئێوەوە چەند رێ و یاسایەک (باوێک) ئەمجا ئێوە بگەڕێن بەزەویدا و سەرنج بدەن ئایا چۆن بوو سەرئەنجامی بێ بڕواکان

3:138 ئەمە ڕوون کردنەوەیە بۆ ھەموو خەڵکی و ڕێنمونی و ئامۆژگاریە بۆ لە خوا ترسان

3:139 سست و دڵ لاواز مەبن وە غەمبار مەبن ھەر ئێوە بەرز و بڵند ترن ئەگەر بڕوادار بن

3:140 ئەگەر ئێوە (لە ئوحوددا) زام و برینتان تووش بووە ئەوە بێگومان ئەو ھۆزە (بتپەرستەکان لە بەدردا) زام و برینیان توش بووە بە وێنەی زامی ئێوە ئەو چەرخ و ڕۆژانەی (زاڵبوون و سەرکەوتنانە) دەیگێڕین لە ناو خەڵکیدا (جارێک بۆ ئێوە و جارێک بۆ ئەوان) لەبەر ئەوەی (لەدونیادا) خوا دەری بخات ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و لە ناو ئێوەدا ھەڵبژێرێت چەند کەسێک بە شەھید وە خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت