>

محمد صالح بامۆکی — 63

3:101 چۆن بێ بڕوادەبن؟ لە کاتێکدا دەخوێنرێتەوە بە سەرتاندا بەڵگەکانی خوا ( ئایەتەکانی قورئان) وە پێغەمبەرەکەی لە ناوتاندایە وە ھەرکەس دەست بگرێ بە ( ئایینی) خواوە ئەوە بەڕاستی ڕێنموونیی کراوە بۆ ڕێبازێکی ڕاست و دروست

3:102 ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بترسن لە خوا ترسانێک کە شیاوێتی وە مەمرن ھەر بە موسوڵمانی نەبێ

3:103 ھەمووتان دەست بگرن بەھۆی پەیوەستیتان بەخواوە (کە قورئانە) چەند بەرەکە و (لێک جیا) مەبن بیر لە بەھرەو چاکەی خوا بکەنەوە بەسەرتانەوە لە کاتێکدا کە ئێوە دوژمنی یەکتر بوون بەڵام خوا ھۆگری خستە نێوان دڵەکانتان ئیتر بوون بە برای یەکتر بەھۆی ئەو چاکەی خواوە, وە ئێوە لەسەر لێواری چاڵێ بوون لەئاگر بەڵام خوا ڕزگاری کردن لێی ئا بەو جۆرە خوا بەڵگە ونیشانەکانی خۆی ڕوون دەکاتەوە بۆتان تا بەردەوام بن لەسەر ڕێنمونی (یان لەسەر شارەزایی)

3:104 ئەبێ لە ناو ئێوەدا کۆمەڵێک ببێت بانگەواز بکەن بۆ چاکە فەرمان بدەن بە ھەموو چاکەیەک وە ڕێگری بکەن لە ھەموو خراپەیەک ئەوانە خۆیانن سەر کەوتوو وسەرفرازن

3:105 بە وێنەی ئەوانە مەبن (وەک ئەھلی کتاب) کە بەش بەش و جیاواز بوون لە پاش ئەوەی ئەو بەڵگانەی بۆیان ھات وە ئەوانە سزایەکی گەورەیان بۆ ھەیە

3:106 ڕۆژێک دێت کە چەند ڕوویەک سپی دەبن وە چەند ڕوویەک ڕەش دەبن جا ئەوانەی کە ڕوویان ڕەش بووە (پێ یان دەوترێت) بۆچی بێ بڕوابوون لە پاش بڕوا ھێنانتان کەواتە بچێژن سزا بەھۆی بێ بڕواییتانەوە

3:107 وە ئەوانە کە ڕوویان سپی دەبێت ئەوە لەناو بەزەیی خوادان (لەبەھەشتدان) ئەوانە تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی

3:108 ئەمانە ئایەتەکانی خوان دەیان خوێنینەوە بەسەرتدا کە ڕاستن خواش نایەوێت ھیچ ستەمێک بۆ جیھانیان