>

محمد صالح بامۆکی — 62

3:92 ئێوە ھەرگیز بە خێرو چاکە ناگەن (وە دەسگیرتان نابێت) تا نەیبەخشن ھەندێ لەو داراییەی کە خۆشتان دەوێت وە ھەرچی ببەخشن ئەوە بێگومان خودا ئاگای لێیە (بە پێی دڵ و دەروونتان پاداشتان دەداتەوە)

3:93 ھەموو جۆرە خواردەمەنیەکان حەڵاڵ بوون بۆ نەوەی یەعقوب بێجگە لەوەی کە یەعقوب حەرامی کرد لەسەر خۆی لە پێش ناردنە خوارەوەی تەورات (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: دەی تەورات بھێنن و بیخوێننەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

3:94 ئەمجا ھەر کەس درۆ بە دەم خواوە ھەڵبەستێ لە پاش ئەوە کەواتە ئەوانە خۆیان ستەمکارن

3:95 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: خوا ڕاستی فەرموو کەوا بوو پەیڕەوی ئاینی ئیبراھیم بکەن کە پاکە (بە ویستی خۆی لە بیرو باوەڕو کرداری ھەڵە لای داوە بۆ بیرو باوەڕ و کرداری ڕاست) وە ھیچ کاتێک لە ھاوبەش بڕیاردەران نەبووە

3:96 بە ڕاستی یەکەم ماڵێک دانراوە بۆ (خواپەرستی) خەڵکی ئەو ماڵەیە کە لەبەککە (مەککە) دایە پیرۆز کراوە, وە ڕێنمونیە بۆ جیھانیان

3:97 تیایدا ھەیە چەند بەڵگەو نیشانەی ڕوون (کە یەکێکیان ) شوێن وەستانەکەی ئیبراھیمە وە ھەر کەس چووبێتە ئەو شوێنە بێ ترس بووە (لە زیان و ئازاردان) خوا بڕیاریداوە لەسەرخەڵکی و فەرزی کردوە لەسەریان حەجی ماڵەکەی (خۆی) لەسەر ھەر کەسێک کە توانای گەیشتن و (ڕۆیشتنی) ھەبێت بۆی وە ھەر کەس باوەڕی نەبێت (یان توانای ھەبێت و نەچێت) ئەوە بە ڕاستی خوا بێ نیازە لە ھەموو جیھانیان

3:98 بڵێ: ئەی نامە داران (خاوەن کتێبەکان) لە بەر چی بێ بڕوان بە بەڵگەکانی خوا لە کاتێکدا خوا بیناو ئاگادارە بەئەوەی کە دەیکەن

3:99 بڵێ: ئەی خاوەن کتێبەکان لەبەر چی ڕێگری دەکەن لە ڕێی خوا کەسێک کە بڕوای ھێنابێ (مەبەست پێی پێغەمەرو باوەڕدارانە) دەتانەوێت بە ناڕاست بیخەنە بەرچاوی خەڵک لە کاتێکدا ئێوە زاناو ئاگادارن (بەوەی ڕێی خوایە) وە خوا بێ ئاگا نیە لەوەی کە ئێوە دەیکەن

3:100 ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی دەستەیەک بن لەوانەی کە نامەیان پێدراوە دەتانکەنەوە بە کافر دوای بڕوا ھێنانەکەتان