>

محمد صالح بامۆکی — 604

112:1 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها

112:2 ئەو خوایەی بێ نیاز وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە)

112:3 کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە

112:4 وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە

113:1 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم بە دروستكەری بوونەوەر (بەپەروەردگاری بەرەبەیان)

113:2 لە زیانی ئەوەی کە دروستی کردووە

113:3 وە لە زیانی تاریکی کاتێک کە دادێت

113:4 وە لە زیان وخراپەی(جادوگەران) کەپەت ودەزوو گرێ دەدەن وفووی پێدا دەكەن

113:5 وە لە زیانی بەخیل وحەسوود کاتێک کە حەسوودی دەبات

114:1 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم به پەروەردگاری خەڵکی

114:2 بە پادشای خەڵکی

114:3 بە پەرستراوی خەڵکی

114:4 لە زیان وشەڕی وەسوەسە پەیداکەر(کە کاتێک ناوی خودا ببرێت) خۆی پەنھان دەکات

114:5 ئەوەی کە وەسوەسە ئەخاتە دڵی خەڵکیەوە

114:6 لە جنۆکە و لە ئادەمیزاد