محمد صالح بامۆکی — 6
2:30 (بیریان بێنەوە) کاتێک کەپەروەردگاری تۆ بە فریشتەکانی ووت بەڕاستی من جێ نشینێک دروست دەکەم لەسەر زەوی (فریشتەکان) ووتیان: ئایا کەسێکی وای تیا دروست دەکەیت کە خراپەکاری تێدا بکات وە خوێنی تیا بڕێژێ؟ لە کاتێکدا کە ئێمە یادت دەکەین بەستایش کردنت وە بەپاک ڕات دەگرین (خوا) فەرموی: بێگومان ئەوەی من دەیزانم ئێوە نایزانن
2:31 خوا ناوی ھەموو شتێکی فێری ئادەم کرد لەپاشان ئەو شتانەی نیشانی فریشتەکاندا وە (خوا پێی) فەرموون: ناوی ئەمانەم پێ بڵێن ئەگەر ڕاست دەکەن، (کە ئێوە لە ئادەم باشترن)
2:32 (ھەموو) ووتیان: خوایە تۆ پاکیت لەھەڵە ئێمە ھیچ نازانین، مەگەر ئەوەی کە خۆت فێرت کردبین بەڕاستی ھەر تۆیت زاناو دانا
2:33 (خوا) فەرمووی: ئەی ئادەم ناوی ئەو شتانەیان پێ بڵێ جاکاتێک کە ناوەکانی پێ ووتن (خوا) فەرمووی: ئەی پێم نەووتن؟ بێگومان من ئاگادارم بەنھێنی ئاسمانەکان و زەوی وە ئاگادارم بەوەی کەئاشکرای دەکەن وە بەئەوەش کە دەیشارنەوە
2:34 (بێنەوە بیرت) کاتێک ووتمان بە فریشتەکان سوژدە ببەن بۆ ئادەم جا(ھەموو) سوژدەیان برد شەیتان نەبێت کە گوێی نەدایەو خۆی بەگەورە زانی وە لە بێ بڕوایان بوو
2:35 وە ووتمان: ئەی ئادەم خۆت و ژنەکەت نیشتەجێ بن لەم بەھەشتەدا وە لە ھەموو خواردەمەنیەکی بخۆن بەتێرو تەسەلی لەھەر شوێنێک کەحەز دەکەن وە نزیکی ئەم درەختە مەکەون تا لە ستەمکاران نەژمێردرێن تا نەبنە ستەمکار
2:36 ئەمجا شەیتان ھەڵی خەڵەتاندن لە بەھەشتدا وەلەو خۆشگوزەرانیەی کە تێیدابوون دەری پەڕاندن وە ووتمان: (بە ئادەم وحەواو شەیتان) بچنە خوارەوە (بۆ سەر زەوی) ھەندێکتان دوژمن ئەبن لەگەڵ ھەندێکتاندا وە بۆتان ھەیە جێگیربن لەسەر زەوی وە بەھرەمەند بن لە (ئارەزووی دونیا) تاماوەیەک
2:37 ئەمجا ئادەم چەند ووتەیەکی (پاڕانەوەی ) لە پەروەردگارییەوە وەرگرت (ئەویش) لێی گیراکرد بەڕاستی ھەر ئەو تەوبەگیراکەری میھرەبانە