محمد صالح بامۆکی — 598
96:13 ئایا بینیت ئەگەر بڕوای(بە ئاینی ڕاست) نەبێت وپشتی لێ ھەڵکات (ڕزگاری دەبێ)
96:14 ئایا نەی زانیوە کەخوا دەی بینێت
96:15 وا نیە (کە بیری لێ دەکاتەوە) بە ڕاستی ئەگەر واز نەھێنێت ڕای دەکێشین (بە قژی) پێشەسەری
96:16 پێشەسەرێکی درۆزنی بە ھەڵەدا چوو
96:17 ئەمجا با ئەو بانگی ھاوڕێکانی خۆی بکات
96:18 ئێمەش بانگی فریشتەی زەبر بە دەست دەکەین
96:19 نەخێر، بە گوێی(ئەو کەسانە) مەکە، وە کوڕنوش بەرەو (لەخوا) نزیک بکەوەرەوە
97:1 بێگومان ئێمە قورئانمان ناردە خوارەوە لەشەوی بەفەڕو بەڕێزدا
97:2 تۆ چوزانیت کە شەوی بەفەڕو ڕێز چیە ؟
97:3 شەوی بەفەڕو ڕێز چاکترە لە (خێری) ھەزار مانگ
97:4 لەو شەوەدا فریشتە وجوبرەیل لە ناویاندا دێنە خوارەوە بەفەرمانی پەروەردگاریان لەھەموو کاروبارێکدا
97:5 ئەو شەوە (کاتی) ھێمنی وئاشتیی دەبێت تا ھەڵاتنی سپێدەی بەیان
98:1 ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون لە خاوەن نامە وبت پەرستان دەستیان ھەڵنەگرت(لەو بێ بڕواییە) تا نیشانە ڕوونەکەیان بۆ ھات
98:2 (کە ئەویش) پێغەمبەرێکە لە خواوە چەند پەڕەیەکی پاکیان (بەسەردا) دەخوێنێتەوە
98:3 کە تێیاندایە چەند نوسراو (سورەت) ێکی بەنرخ
98:4 وە جیانەبوونەوە ئەوانەی کە پەیامیان بۆ ھاتبوو دوای ئەوە نەبێ کە نیشانە ڕوونەکەیان بۆ ھات (کە پێغەمبەری ئیسلامە)
98:5 (لەگەڵ ئەوەشدا) کە فەرمانیان پێ نەدرا بوو مەگەر بەوەی کە پەرستشی خوا بکەن بەدڵسۆزی ملکەچی بۆ بکەن وخۆیان بە دوور بگرن لە ھەموو بیرو باوەڕێکی خوارو خێچ، وە نوێژ بکەن وزەکات بدەن، وە ئەمەیە ئاینی ڕاست