محمد صالح بامۆکی — 593
88:23 بەڵام ئەو کەسەی کە پشت ھەڵکات وبێ بڕوا بێت
88:24 ئەوە خوا سزای دەدات بە سزای زۆر گەورە
88:25 بێگومان ھەر بۆ لای ئێمەیە گەڕانەوەیان
88:26 لە پاشان بەڕاستی لەسەر ئێمەیە لێپرسینەوەیان
89:1 سوێند بە بەرەبەیان
89:2 وە بە دە شەوی سەرەتای مانگی(ذی الحجە)
89:3 وە بەتاك و بەجووت
89:4 وە بەشەوگار کاتێك کە تێدەپەڕێت
89:5 ئایا ئەمانەی کە سوێندیان پێ خورا شایستەی سوێند پێ خواردن نین لای کەسانی تێگەیشتوو
89:6 ئایا نابینیت کە پەروەردگاری تۆ چی کرد بە گەلی عاد
89:7 وە بەھۆزی ئیرەم ؟ خاوەنی پایە (و دەسەڵات)
89:8 کە وێنەیان دروست نەکرابوو لە ھەموو ووڵاتدا
89:9 وە(چی کرد) بە گەلی سەموود ئەوانەی کە(شاخی) بەردیان دەتاشیی لە شیوو دۆڵەکاندا
89:10 وە فیرعەونی خاوەن سنگی زۆر(وەك ئەھرامەکان، کە وەك سنگ چوون بە زەویدا)
89:11 ئەوانەی کە یاخی بوون لە وڵاتدا
89:12 وە زۆریان خراپە تێداکرد
89:13 ئەمجا پەروەردگاری تۆ دایگرتن بە قامچی سزا
89:14 بەڕاستی پەروەردگاری تۆ لە کەمینی ستەمكاراندایە
89:15 جا کاتێك کە خوا ئادەمی تاقی کردەوە وڕێزی گرت ونازو نیعمەتی بەسەردا ڕشت، ئەوە دەڵێ پەروەردگارم ڕێزی گرتووم
89:16 وە ئەگەر تاقیكردەوە وڕۆزی کەم پێدا، ئەوسا دەڵێ پەروەردگارم ڕیسوای کردووم
89:17 نا، وانیە (کە ئێوە بیری لێ دەکەنەوە) بەڵکو ئێوە ڕێزی ھەتیوان ناگرن
89:18 وە ھانی یەکتری نادەن لەسەر خواردەمەنی دان(وبەخێو کردنی) ھەژاران
89:19 (بەڵکو سەرەڕای ئەمەش بەشە) میراتی(بەشداران) ھەمووی(بە ھەڵپە) دەخۆن
89:20 وە ماڵ وسامانتان خۆش دەوێت بە خۆش ویستنێکی زۆر
89:21 نابێ وا بکەن ! کاتێك کەزەوی بە توندی درا بەیەکدا وپارە پارە کرا
89:22 (لەڕۆژی دواییدا) پەروەردگارت دێت ( بۆ لێپرسینەوەی خەڵکی، ھاتنێك شیاوی زاتی خۆی بێت، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە چۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا خۆی دەزانێت) وە فریشتەکانیش پۆل پۆل دێن