>

محمد صالح بامۆکی — 592

87:11 وە ئەوەی زۆر خراپیش بێت خۆی لێ دوور دەخاتەوە

87:12 ئەوەی دەچێتە ناو ئاگری ھەرە گەورەوە

87:13 لەپاشان نە دەمرێت تێیدا (تا ڕزگاری بێت) وە نە دەژی (تێیدا بە ئاسایی)

87:14 بەڕاستی سەرفراز بوو ئەوەی کە خۆی پاك ڕاگرت

87:15 یادی پەروەردگاری خۆی دەكات وکەوتە نوێژ کردن (وپاڕایەوە)

87:16 بەڵکو ئێوە ژیانی دونیا ھەڵدەبژێرن

87:17 کەچی(ژیانی) دواڕۆژ باشتر وپایە دارترە

87:18 بێگومان ئەمەی (کەباسکرا) لە نامەی پێشوەکاندایە

87:19 نامەکانی ئیبراھیم وموسا

88:1 ئایا ھەواڵی ڕۆژی دوایی(ڕۆژی داپۆشەرت) پێگەشتووە

88:2 زۆر دەم وچاو لەو ڕۆژەدا ترسناك وڕیسوا وشەرمەزارن

88:3 ھەوڵدەرێکی ڕەنجەڕۆن

88:4 دەچنە ناو ئاگری ھەرە گەرمەوە

88:5 ئاو دەدرێن لەسەرچاوەی کوڵ بەکوڵ وزۆر گەرم

88:6 خۆراکیان ھەر دڕکی حوشتر خواری(ئاگریینە)

88:7 نە قەڵەوی دەکات ونە برسێتی لا دەبات

88:8 زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا پاراوە (جوان وگەشن)

88:9 ڕازیین لەکۆششی خۆیان

88:10 وان لە بەھەشتی بەرز وبڵندا

88:11 قسەی ھیچ وپوچی تێدا نابیستن

88:12 تێیدایەتی سەرچاوەی ڕەوان

88:13 تێیدایەتی زۆر قەنەفە وتەختی بەرز

88:14 وە پەرداخی دانراو

88:15 وە پشتی ڕیزکراو

88:16 وە قاڵی ڕاخراو لە ھەموو لایەکەوە

88:17 دەی بۆ وورد نابنەوە لە حوشتر کە چۆن دروست کراوە

88:18 وە لە ئاسمان کە چۆن بەرز کراوەتەوە

88:19 وە لە شاخەکان کە چۆن داکوتراون ودامەزرێنراون؟

88:20 وە لە زەوی کە چۆن ڕاخراوە

88:21 کەوابوو ئامۆژگاری بکە، تۆ ھەر ئامۆژگاری کاریت

88:22 تۆ دەسەڵات دار نیت بەسەریاندا