>

محمد صالح بامۆکی — 591

86:1 سوێند بە ئاسمان وئەوەی کە لەشەوا دەردەکەوێت

86:2 تۆ چوزانیت دەرکەوتووی شەو چیە ؟

86:3 ئەستێرەی درەخشانی تاریکی کون کەرە

86:4 (سوێند بەمانە) کەس نیە کە چاودێرێکی بەسەرەوە نەبێت

86:5 دەی با مرۆڤ سەرنج بدات کە لەچی دروستكراوە

86:6 دروستكراوە لە ئاوێکی فڕێدراو (ھەڵقوڵاو)

86:7 کە دەردەچێت لە ناوەندی پشتی (پیاو) ودانەی (پەراسووی) سنگی (ژنەوە)

86:8 بەڕاستی خوا بەدەسەڵاتە لەسەر زیندوو کردنەوەی

86:9 لە ڕۆژێکدا کە ھەرچی نھێنی ھەیە ئاشکرا دەکرێت

86:10 ئەو نە ھێزێک شك دەبات ونە پشتیوانێك

86:11 سوێند بە ئاسمانی خاوەن باران

86:12 وە بەزەوی خاوەن درز وقڵییش

86:13 بێگومان ئەم(قورئانە)م وتەی ڕاست وجیاکەرەوەیە

86:14 وە گاڵتە نیە

86:15 بێگومان بێ بڕواکان (پیلان دەگێڕن) وفێڵ دەکەن چۆن فێڵ کردنێك

86:16 وە منیش پیلان دەگێڕم (ونەخشە دەکێشم لەبەرامبەر پیلانی ئەواندا) چۆن پیلان ونەخشە کێشانێك

86:17 ئەمجا (تۆش ئەی پێغەمبەر ﷺ) مۆڵەتی بێ بڕواکان بدە، منیش کەمێك لێیان دەوەستم (پاشان دەبینیت چیان بەسەر دەھێنم بە سزادانایان)

87:1 تەسبیحاتی پەروەردگاری ھەرە بڵندت بکە

87:2 ئەوەی(ھەموو شتێکی) دروستكردووە وڕێك وپێکی کردووە

87:3 وە ئەوەی کە نەخشەی کێشاوە(بۆ ھەموو شتێك) ئەمجا شارەزای کردووە

87:4 وە ئەوەی کە لەوەڕی دەرھێناوە

87:5 ئەمجا دەیکات بە پوشی ڕەش داگەڕاو

87:6 (ئەی موحەممەد ﷺ قورئانت) بەسەردا دەخوێنینەوە وھەرگیز لە بیرت ناچێتەوە

87:7 مەگەر ئەوەی کە خوا بیەوێت، بێگومان ئەو بە ھەموو شتێکی ئاشکرا وپەنھان ئاگادارە

87:8 وە یارمەتیت دەدەین بۆ ڕێی ئاسان

87:9 ئەمجا تۆش ھەردەم ئامۆژگاری بکە ئەگەر سوودی گەیاند

87:10 بێگومان ئەوەی لە خوا بترسێت پەندی لێ وەردەگرێ