>

محمد صالح بامۆکی — 586

80:41 لە داماویدا ڕەش داگیرساون

80:42 ئەوانە ئەوانەن کە بێ باوەڕ وگوناھکار وتاوانبارن

81:1 کاتێك کە ڕۆژ پێچرایەوە و(ڕووناکی نەما)

81:2 وە دەمێك کە ئەستێرەکان ھەڵ وەرین وکەوتنە خوارەوە ( تاریك بوون)

81:3 وە کاتێك کە کێوەکان خرانەڕێ (واتە لە شوێنی خۆیان خزێندران)

81:4 وە کاتێك کە وشترە ئاوسەکان وازیان لێ ھێنرا

81:5 وە کاتێك کە جانەوەران کۆکرانەوە

81:6 وە دەمێك کە دەریاکان ھەڵگیرسێنران (تێکەڵ کران)

81:7 وە ساتێك کە ھەموو گیانێك جووتکرایەوە (لەگەڵ لاشەدا)

81:8 وە کاتێك پرسیارکرا لە کچانی زیندە بە چاڵ

81:9 کە بەچ گوناھێك کوژران

81:10 وە کاتێك کەنامەی(کردەوە) بڵاوکرایەوە و(دابەشکرا)

81:11 وە دەمێك کە ئاسمان داماڵێنراو پێچرایەوە

81:12 وە کاتێك کە دۆزەخ ھەڵگیرسێنرا

81:13 وە ساتێك کە بەھەشت نزیك خرایەوە

81:14 ئەوکاتە ھەموو کەسێك دەزانێت کەچی ئامادە کردوە (بۆ خۆی لە چاکە وخراپە)

81:15 سوێند بەو(ئەستێرە گەڕۆکانەی) دەگەڕێنەوە

81:16 بەو ئەستێرانەی کە پەنا دەگرن ودیار نامێنن

81:17 وە بەشەو کەتاریك دەبێت

81:18 وە بە بەیانی کە ھەناسە دەدات

81:19 بێگومان ئەو قورئانە گوفتاری ڕەوانەکراوێکی پایە بەرزە (کە فریشتەی وەحیە)

81:20 بەھێزە، لای خاوەنی عەرش(لای خوای گەورە)، وخاوەنی پلە وپایەیە

81:21 قسە ڕەوایە لەناو فریشتەدا ودەست پاکە

81:22 ھاوڕێکەتان(کە موحەممەدە ﷺ) شێت نیە (وەك ئێوە دەڵێن)

81:23 سوێند بەخوا بێگومان(ئەو) (فریشتەی وەحی) دیوە لە ئاسۆی ڕووندا

81:24 وە ئەو ڕژد وچرووك نیە لەگەیاندنی وەحی وپەیامەکەیدا

81:25 وە ئەو(قورئانە) قسەی شەیتانی دەرکراو لە بەزەیی خوا نیە (وەك ئێوە دەڵێن)

81:26 ئەوە بۆ کوێ دەڕۆن

81:27 ئەو قورئانە تەنھا ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان

81:28 بۆ ئەو کەسانەی کە بیانەوێت بەڕێی ڕاستدا بڕۆن لە ئێوە

81:29 ئێوە ئارەزووی(ڕێی ڕاست) ناکەن مەگەر کاتێك کە پەروەردگاری ھەمووان بیەوێت وە ناچارتان بکات پێی