محمد صالح بامۆکی — 585
80:1 (پێغەمبەر ﷺ) ڕووی گرژ کرد وپشتی ھەڵکرد
80:2 کە کوێرێك (عەبدوڵڵای کوڕی ئوم مەکتوم) ھات بۆ لای
80:3 تۆ چووزانیت؟ بەڵکو ئەو(کوێرە) بیەوێ پاك ببێتەوە
80:4 یان بیری بکەوێتەوە(ئەوەی کە لە بیری چۆتەوە) ئەمجا ئەو بیر کردنەوەیە سوودی پێ بگەیەنێت
80:5 کەچی ئەوەی کە خۆی بێ نیاز دەزانێت (مەبەست پێی بت پەرستەکانی قوڕەیشە)
80:6 تۆ ڕووی تێ دەکەیت
80:7 وە ھیچ لەسەر تۆ نیە کە ئەو بێ باوەڕە خۆی پاك نەکاتەوە
80:8 بەڵام ئەو کەسەی کە بەپەلە دێ بۆ لات
80:9 وە لەخوا دەترسێت
80:10 تۆ خۆتی لێ ھەڵە دەکەیت
80:11 وا مەکە! بێ گومان ئەو ڕێنمونیانەی(کەبۆت ھاتووە) بێدارکەرەوەی(ئادەمی) یە
80:12 ئەمجا ئەو کەسەی بیەوێت یادی خوا دەکات
80:13 (کە ئەو ڕێنمونیانەش نوسراونەتەوە) لە چەند پەڕەیەکی بەڕێز وپیرۆزدا
80:14 پایە بڵندی پاك
80:15 کە بەدەست نوێنەرانی
80:16 بەڕێزی خێر خواوەن
80:17 بەکوشت چێت(خراپترین نەفرینی لێ بێ) ئادەمی، چەند پێ نەزان وسپڵەیە
80:18 (بییرناکاتەوە بزانێت کە) خوا لە چی دروستی کردووە؟
80:19 لەدڵۆپێك ئاو دروستی کردووە وڕێکی خستووە
80:20 لە پاشان ڕێگای(چاك وخراپی) بۆ ئاسان کردووە
80:21 ئەمجا دەیمرێنێت ودەیخاتە گۆڕەوە
80:22 لە پاشان کاتێك کە وویستی زیندووی دەکاتەوە
80:23 بەڕاستی ئەوەی کە خوا فەرمانی پێداوە ھێشتا (ئادەمیی) بەجێی نەھێناوە
80:24 دەبا مرۆڤ سەیری خواردەمەنیەکەی بکات
80:25 بەڕاستی ئێمە لە ھەورەوە بارانمان داڕژاند چۆن داڕژاندنێك
80:26 لە پاشان زەویمان لەت لەت کرد (بەگیا) چۆن لەت کردنێك
80:27 ئەمجا ڕوواندمان لەناوییدا دانەوێڵە
80:28 وترێ وسەوزە
80:29 وزەیتون ودار خورما
80:30 وباخاتی چڕوپڕو
80:31 میوە ولەوەڕ
80:32 بۆ ژیانی خۆتان وئاژەڵتان
80:33 کاتێك کە شاخە وشریخەی (ڕۆژی دوایی) ھات
80:34 ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ ڕادەکات لە برای
80:35 وە لە دایکی وباوکی
80:36 وە لە ژنی وکوڕەکانی
80:37 ھەموو یەکێك لەوان لەو ڕۆژەدا کارێکی وای ھەیە کە سەر کەسی تری نەپەرژێت
80:38 زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا گەش وجوانن
80:39 دەم بە پێکەنین وشادمانن
80:40 وە زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا، تەپوتۆزیان بەسەرەوەیە