محمد صالح بامۆکی — 583
78:31 بێگومان جێگای پیرۆز وبەھرەمەندی ھەیە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان
78:32 باخات وھەموو جۆرە ترێیەك
78:33 وە کچانی تازە مەمك کردووی ھاوتەمەن
78:34 وە پەرداخی پڕ (لە شەراب)
78:35 قسەی بێھوودە ودرۆی تێدا نابیستن
78:36 (پاداش دەدرێنەوە بە) پاداشتێکی تەواو لەلایەن پەروەردگاری تۆوە
78:37 پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی ونێوانی ئەوانە، خوایەکی بەخشندە ومیھرەبانە وکەس توانای تکا کردن و(قسە کردنی) نیە
78:38 لە ڕۆژێکدا کە جوبرەیل وفریشتە بەڕیز دەوەستن، کەسیان قسە ناکەن مەگەر ئەوە کەخوا ڕێی بدات وقسەی بەڕێ و جێ بکات
78:39 ئەو ڕۆژە ڕاست وبێگومانە، ئەمجا ھەرکەسێك وویستی ڕێگای گەڕانەوە دەگرێت بۆ لای پەروەردگاری خۆی
78:40 بێگومان ئێمە ئێوەمان ئاگادار کرد لە سزایەکی نزییك، لە ڕۆژێکی وادا کە مرۆڤ دەبینێت (پاداشی) ئەو کردەوانەی کە پێشەکی بەدەستی خۆی ناردوونی، وە بێ بڕوا (لەو ڕۆژەدا) دەڵێت: خۆزگە گڵ بوومایە (نەك مرۆڤ)
79:1 سوێند بەو فریشتانەی کە گیانی کافران(لە لەشیان) بە سەختی دەردەھێنن
79:2 وە بەو فریشتانەی کە گیانی باوەڕداران بە ئاسانی دەردەهێنن
79:3 وە سوێند بەو فریشتانەی کە خێرا فەرمانی خوا جێ بەجێ دەکەن
79:4 وە سوێند بەو فریشتانەی کە پێشبڕكێ دەکەن (لە بەجێهێنانی فەرماندا)
79:5 وە سوێند بەو فریشتانەی کە تەگبیری کاروبار دەکەن (واتە سوێند بەمانە ئەوەی بەڵێنتان پێدراوە دێتە دی)
79:6 ڕۆژێکە بومەلەرزە زەوی دەلەرزێنێ
79:7 بومەلەرزەیەکی تریشی بەدوایدا دێت، مردووان زیندوو دەبنەوە
79:8 زۆر دڵ لەو ڕۆژەدا دەلەرزێت
79:9 چاویان سەر بەرەو ژێر دەبێت
79:10 (ئەمڕۆ بەگاڵتەوە) دەڵێن ئاخۆ ئێمە(لە پاش مردن) دەگەڕێنرێینەوە بۆ ژیانی پێشوو؟
79:11 ئایا کە بووین بە ئێسقانی ڕزییو (چۆن زیندوو دەبینەوە)
79:12 ووتیان ئائەوە ئەگەر وابێت گەڕانەوەیەکی بەزیانە
79:13 بێگومان ئەو زیندوو بوونەوەیە ھەر یەك نەعرەتەیە
79:14 ئیتر کتوپڕ وان لە دەشتێکی سپی کاکی بە کاکیدا
79:15 ئایا داستانی مووسات پێ گەیشتووە
79:16 کاتێك کە پەروەردگاری بانگی کرد لەشیووی پیرۆزی طوا وە