محمد صالح بامۆکی — 582
78:1 ئەوە لەچی پرسیار لەیەکتری دەکەن (ئەو بێ بڕوایانە)
78:2 لەو دەنگ وباسە گەورەیە پرسیار دەکەن؟!
78:3 کە ئەوان تێیدا جیاوازن
78:4 نا، با پەشیمان بنەوە، لەمەولا تێدەگەن
78:5 دووبارە(دەڵیم) نا، لەمەولا تێدەگەن
78:6 ئاخۆ زەویمان بۆ ڕانەخستوون ؟
78:7 وە کێوەکانمان نەگێڕاوە بە مێخ ؟!
78:8 وە ئێوەمان دروست نەکردوە بەجووت
78:9 وە نوستنمان نەکردووە بەھۆی حەسانەوەتان
78:10 وە شەومان نەگێڕاوە بەکاڵا (داپۆشەر)
78:11 وە ڕۆژمان نەگێڕاوە بەکاتی ژیان (و ھەڵسوڕان وپەیداکردنی ژیوار)
78:12 وە حەوت ئاسمانی بەھێزمان دروست نەکردوە لە سەرتانەوە ؟
78:13 وە دروستمان نەکردوە چرایەکی درەوشاوە (کە ڕۆژە)
78:14 وە ئاوی لێزمە وبەخوڕمان نەناردۆتە خوارەوە لە ھەورە گوشراوەکانەوە
78:15 تا پێی بڕوێنین دانەوێڵە وگژو گیاو
78:16 باخاتی پڕ وچڕ
78:17 بەڕاستی ڕۆژی جیاکردنەوەی (چاك وخراپ) کاتێکی بۆ دیاری کراوە
78:18 ئەو ڕۆژەی کە فوو دەکرێت بەکەڕەنادا ئەمجا پۆل پۆل دێن
78:19 وە ئاسمان (لە ھەموو لایەکەوە) کرایەوە وبوو بەدەرگا
78:20 وە کێوەکان خرانە ڕێ وبوون بە (تراویلکە=سەراب)
78:21 بەڕاستی دۆزەخ پەرێزگای بێ بڕوایانە (ودەمێکە چاوەڕوانیانە)
78:22 وەجێ گەڕانەوەی یاخییانە
78:23 تێیدا دەمێننەوە ھەزاران ساڵ (ماوەیەکی زۆر)
78:24 تێیدا نا چەژن نەساردی وفێنکی ونەخواردنەوە
78:25 ئاوی لەکوڵ وکێم وزوخاو نەبێت
78:26 پاداش دەدرێنەوە بەپێ ی کردەوەیان
78:27 چونکە بێگومان ئەوان بەتەمای لێپرسینەوە نەبوون
78:28 وە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی چۆن بەدرۆ زانینێك
78:29 لە کاتێکدا ھەموو شتێکمان ژماردووە (لە سەریان) بە نوسیین
78:30 ئەمجا بچەژن(سزای خۆتان) ھیچتان بۆ زیاد ناکەین سزا نەبێت