محمد صالح بامۆکی — 569
70:11 کە نیشانی یەکتری دەدرێن، تاوانبار ئاوات دەخوازێت کە (قوربانی) بدایە لەبری ڕزگار بوونی خۆی لە سزای ئەو ڕۆژە بە کوڕەکانی
70:12 بەژن وبە براکانی
70:13 بە ھـۆزەکەشیەوە کە پەنایان دەدا
70:14 وە بە ھەرچی کەس لەسەر زەویە (ھەمووی بدایە و) لەپاشان ھەر خۆی ڕزگاری ببێت
70:15 نەخێر (وا نیە) بەڕاستی ئاگری دۆزەخ بە بڵێسەیە
70:16 داماڵێنەری پێستی سەرە
70:17 (ئەو ئاگرە) بانگی کەسێك دەکات کە پشتی ھەڵکردبێ لە خواو ڕووی وەرگێڕابێت
70:18 وە سامانی کۆ کردبێتەوە وھەڵی گرتبێت
70:19 بێگومان ئادەمی دروست کراوە بە چاو چنۆکێکی تەنگەتیلکە
70:20 کە ناخۆشیەكی تووش ببێت ھاوار وناڵە دەست پێ دەکات
70:21 کە خێر وسامانیش ڕووی تێ بکات ئەی گرێتەوە (لە خەڵکی)
70:22 جگە نوێژگەران نەبێت
70:23 ئەوانە کە بەردەوامن لەسەر نوێژەکانیان
70:24 ئەوانەی کە بەشێکی دیاریكراو لە ماڵ وسامانیاندا ھەیە (تەرخانكراوە)
70:25 بۆ ھەژاری داواکەر وبێ نەوای داوانەکەر
70:26 وە ئەوانەی کە باوەڕیان بە ڕۆژی پاداشت ھەیە
70:27 وە ئەوانەی کە لە سزای پەروەردگاری خۆیان دەترسن
70:28 چونکە بەڕاستی سزای پەروەردگاری ئەوان کەس لێی دڵنیا نیە
70:29 وە ئەوانەی کە ئاگاداری داوێنی خۆیان دەکەن
70:30 لەگەڵ ژنانی خۆیان نەبێت یا کەنیزەکێك کە بووبن بە خاوەنیان، بێگومان ئەوانە لۆمە کراو نین
70:31 ئەمجا ھەر کەسێك دوای شتی تر بکەوێت، ئەو کەسانە ئەوانەن کە دەست درێژکەرن
70:32 وە ئەوانەی کە چاودێری سپاردە وپەیمانی خۆیان دەکەن
70:33 وە ئەوانەی کە شایەتی خۆیان بە تەواوی دەدەن
70:34 وە ئەوانەی کە پارێزگاری نوێژیان دەکەن
70:35 ئەوانە (کە باس کران) ڕێز دەگیرێن لە باخاتی بەھەشتدا
70:36 دەی چیانە ئەو بێ بڕوایانە (کە تۆ دەرئەکەویت ئەی موحەممەد ﷺ) بەپەلە دێن بۆ لات
70:37 لەلای ڕاست وچەپتەوە دەستە دەستە دەبن
70:38 ئایا ھەموو یەکێك لەوان بەتەمایە کە بخرێتە بەھەشتی پڕ لە ناز ونیعمەتەوە
70:39 وا نیە: (وەك بەتەمان) بەڕاستی ئێمە درووستمان کردوون لەوەی کە دەیزانن
70:40 جا سوێند بە پەروەردگاری ڕۆژھەڵاتەکان وڕۆژئاواکان، بێگومان ئێمە بە دەسەڵاتین