محمد صالح بامۆکی — 564
67:27 کاتێك بێ بڕوایان ئەو سزایەیان بەدی کرد لە نزیك خۆیانەوە، تاڵ دەبێ ڕووخساری ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون وە (پێیان) دەووترێت: ئەمەیە ئەو (ڕۆژە) ی کە داواتان دەکرد
67:28 بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر خوا من وئەو (موسوڵمانانە) ی کە لەگەڵمان لەناومان ببات یا میھرەبانیمان لەگەڵ بکات دەی کێ پەنای بێ بڕوایان دەدات لە سزای سەخت
67:29 بڵێ: ھەر ئەوە خوای بەخشندە کە بڕوامان پێهێناوە وە ھەر بەو پشتمان بەستووە، جا لەمەولا دەزانن کە کێ لە گومڕاییەكی ئاشکرا دایە
67:30 بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر ئاوی(خواردنەوە) تان ڕۆبچێ بە ناخی زەویدا، دەی کێ (بێجگە لە خوا) ئاوی زوڵاڵتان بۆ دەھێنێ
68:1 بە (نوون) دەخوێنرێتەوە، خوا بەماناکەی زاناترە بۆ زیاتر زانیاری سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە، سوێند بە پێنووس وبەو دێڕانەی دەینوسن
68:2 تۆ لە سایەیی بەخششی خواوە شێت نیت
68:3 وە بێگومان پاداشتی نەبڕانەوە ھەیە بۆ تۆ
68:4 وە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت وخویەکی ئێجگار بەرز وگەورەیت
68:5 جا بەم زووانە تۆش وئەوانیش دەبینن
68:6 کە کامتان شێتن
68:7 بێگومان پەروەردگاری تۆ لە ھەموو کەس زاناترە بەو کەسەی کە ڕێی ڕاستی خوای وون کردبێت وە ئەو زاناترە بەو کەسانەی کە ڕێی ڕاستیان گرتبێت
68:8 گوێڕایەڵی ئەوانە مەبە کە قسەکانت بە درۆ دەزانن
68:9 حەزیـان دەکرد کە تۆ نەرمی نیشان بدەیت، ئەوسا ئەوانیش نەرمیی (بەرانبەرت) دەنوێنن
68:10 گوێڕایەڵی مەکە بۆ ھیچ سوێند خۆرێکی پەست وڕیسوا (ی درۆزن)
68:11 پیتك گری ھاتووچۆکەر بۆ قسە ھێنان وبردن
68:12 زۆر ڕێگری کەر لە چاکە، ستەمکاری گوناھکار
68:13 دڵ ڕەقی کەللە شەق دوای ئەوەش زۆڵ
68:14 لەبەر ئەوەی کە خاوەنی دارایی وکوڕی زۆرە (ھەموو ئەم سیفەتانە وەك زانایان دەڵێن مەبەست پێی وەلیدی کوڕی موغەیرەیە)
68:15 کە ئایەتەکانی ئێمەی بە سەردا بخوێنرێتەوە دەڵێ: (ئەمانە) ئەفسانەی پێشینانن
68:16 بەم زووانە سەری لووتی داخ دەکەین