محمد صالح بامۆکی — 548
59:17 جا سەرئەنجامی ھەردووکیان ئەوەیە کە بێگومان ھەردوولا لە دۆزەخدا ئەبن بەھەمیشەیی وە ئەمەیە سزای ستەمکاران
59:18 ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە لەخوا بترسن وە ھەموو کەسێك با سەرنج بدات (بزانێ) چی پێش خۆی ناردوە بۆ پاشەڕۆژی (لە کاروکردەوەی چاکە) وە لەخوا بترسن بەڕاستی خوا شارەزایە بەوەی کە دەیکەن
59:19 وەك ئەوانە مەبن کە خوایان لەبیرخۆیان بردەوە جا خواش ئەوانی لەبیر خۆیان بردوەتەوە ھەر ئەوانن دەرچوان لە فەرمانی خوا
59:20 دۆزەخیان و بەھەشتیان وەك یەك ویەکسان نین بەھەشتیان ڕزگار وسەرکەتوون
59:21 ئەگەر ئەم قورئانەمان دابەزاندایە بۆ سەر کێوێك (وە تێبگەشتایە لەوەی کە تێیدا ھاتووە) دەتبینی بەملکەچی ولەت لەت بووی لەترسی خوا ئەم جۆرە نموونانە دەیان ھێنینەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی بیربکەنەوە
59:22 خوا ھەر ئەو زاتەیە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە ئەو، زانای ھەموو نھێنی وئاشکراکانە ھەر ئەوە بەخشندەی میھرەبان
59:23 ئەوە ئەو خوایەیە کە بێجگە لەو پەرستراوێکی ڕاست نیە پاشا وپاك وبێگەرد وئاشتیدەر و، دڵنیاکەرە وچاودێر و پارێزگار وزاڵ وباڵادەسەت وخاوەن شکۆ وشایستەی ھەموو گەورەییەكە، پاکی وبێگەردی بۆ خوایە لەو ھاوبەشانەی کە بۆی دائەنرێ
59:24 ھەر ئەوە خوا وبەدیھێنەر وداھێنەرو ووێنە کێشە، ھەر بۆ ئەوە ھەموو ناوێکی ھەرە جوان وپاك، ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەوی دایە ستایشی ئەو دەکەن وە ھەر ئەوە زاڵ وباڵادەست وکار بەجێ