>

محمد صالح بامۆکی — 544

58:12 ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە ھەر کاتێ (ویستان) قسەی پەنھانی لەگەڵ پێغەمبەردا ﷺ بکەن ئەوە پێش چپە کردنەکەتان خێرێکك بکەن ئەمە بۆ خۆتان چاکتر وپاکترە، ئەمجا ئەگەر ھیچتان نەبوو ئەوە بێگومان خوا لێخۆشبوو ومیھرەبانە

58:13 ئایا دەترسان (لە ھەژاری) پێش چپە کردنەکەتان خێرێك بکەن ئەمجا ئەگەر خێرەکەتان نەکرد وخواش تەوبەی لێ گیرا کردن ئەوسا نوێژ بکەن وزەکات بدەن وە گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بکەن وە خوا شارەزایە بەوەی کە دەیکەن

58:14 ئایا بۆ سەرنجێك نادەی لە ئەوانەی کە دۆستایەتی ئەکەن لەگەڵ ھۆزێك (ی جولەکە) کەخوا غەزەبی لێگرتوون ئەوان نە لەئێوەن ونە لەئەوانیشن وە سوێند دەخۆن بەدرۆ لە کاتێکدا خۆیان دەزانن (درۆ دەکەن)

58:15 خوا سزای دژواری بۆ ئامادە کردوون بەڕاستی ئەوەی ئەوان دەیانکرد کارێکی ناپەسەند بوو

58:16 (دوو ڕووەکان) سوێندەکانیان کردبووە قەڵغانی (درۆ وخراپەکانیان) وە ڕێگری (خەڵك)یان کرد لەڕێبازی خوا ئەمجا بۆ ئەوان ھەیە سزای ڕیسواکەر

58:17 ماڵ و منداڵیان ھیچ سوودێکی نیە بۆیان ئەوانە یار وھاودەمی ئاگرن تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی

58:18 لەڕۆژێکدا کە خوا ھەموویان زیندوو دەکاتەوە ئەوسا سوێندی بۆ دەخۆن ھەر چۆنێ سوێندیان دەخوارد بۆ ئێوە (لە دونیاندا) وە وادەزانن شتێکیان بە دەستەوەیە با بزانن بەڕاستی ھەر ئەوانن درۆزن

58:19 شەیتان بەسەریاندا زاڵ بووە (بەجۆرێك) کە یادی خوای لەبیر بردوونەتەوە، ئەوانە کۆمەڵ ودەستەی شەیتانن، با بزانن کە بەڕاستی ھەر کۆمەڵ ودەستەی شەیتان زەرەرۆمەندن

58:20 بەڕاستی ئەوانەی کە دوژمنایەتی خوا وپێغەمبەری خوا دەکەن ئەوانە لە ڕیسوا ترینی خەڵکن

58:21 خوا نووسیویەتی کە بێگومان من وپێغەمبەرانم سەردەکەوین، بەڕاستی خوا بەھێز وبە توانا وباڵادەستە