محمد صالح بامۆکی — 536
56:51 پاشان ئێوە ئەی گومڕایانی بێ باوەڕان
56:52 بێگومان لە(بەری) درەختی ژەقنەمووت (دەخۆن)
56:53 جا وورگی خۆتانی لێ پڕدەکەن
56:54 ئەمجا ئاوی کوڵاوی بەسەردا دەخۆنەوە
56:55 دەی خۆنەوە وەکو خواردنەوەی (حوشترانی) تینوو
56:56 ئەمە میوانداری ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا
56:57 ئێمە دروستمان کردون ئەی بۆ بڕوا ناکەن (بەزیندوو بوونەوە)
56:58 جا پێم بڵێن ئەو ئاوەی کە دەیڕێژنە ناو منداڵدانەوە؟
56:59 ئایا ئێوە دروستی دەکەن؟ یان ئێمەین بەدی ھێنەرینی؟
56:60 ئێمە لەناوتاندا مردنمان داناوە، وەکەس پێش دەسەڵاتی ئێمە ناکەوێ
56:61 (بەدەسەڵاتین) کە لەجیاتی ئێوە نەوەی تر بھێنین وە دروستتان بکەینەوە بەشێوەیەك کەھیچی لێ نازانن
56:62 سوێند بەخوا بێگومان ئێوە لەبەدیهێنانی یەکەمی ئاگادارن ئیتر بۆ بیرناکەنەوە
56:63 جا پێم بڵێن ئەو تۆوەی کەدەیچێنن
56:64 ئایا ئێوە دەیڕوێنن؟ یائێمەین دەیڕوێنین؟
56:65 ئەگەر بمان ویستایە ئەو (ڕواوە)مان دەگێڕا بە پووش و کا، ئەمجا دەستان دەکرد بەقسەی بێ کەڵك
56:66 (دەتانـووت) بەڕاستی زەرەرلێکەوتوو ئێمەین
56:67 بەڵکو ئێمە لە ڕزق وڕۆزی بێ بەشین
56:68 جا پێم بڵێن ئەو ئاوەی کەدەیخۆنەوە
56:69 ئایا ئێوە لە ھەورەکانەوە دەیبارێنن یا ئێمە دەیبارێنین
56:70 ئەگەر بمان ویستایە دەمانکرد بەئاوێکی زۆر سوێری تاڵ، ئیتر بۆ سوپاسی خوا ناکەن
56:71 پێم بڵێن ئەو ئاگرەی کە دایدەگیرسێنن
56:72 ئایا ئێوە دارەکەیتان بەدیهێناوە؟ یائێمە بەدیهێنەرینی؟
56:73 ئێمە ئەو (ئاگرە)مان کردووە بەھۆی یادخەرەوە(ی ئاگری دۆزەخ) وە (کردومانەتە) ھۆی کەڵک لێ وەرگرتن بۆ گەشتیاران
56:74 جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە
56:75 جا سوێند بێت بەشوێنی (ھەڵھاتن وئاوابوونی) ئەستێرەکان
56:76 بەڕاستی ئەم سوێندە ئەگەر بزانن سوێندێکی زۆر گەورەیە