محمد صالح بامۆکی — 534
55:70 تێیاندا ھەیە ئافرەتانی ئاکار چاکی ڕواڵەت جوان
55:71 جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:72 حۆریانێك لەناو خێوەت و چادرەکاندا دەرناچن و دوور ناکەونەوە (ھەمیشە چاوەڕیی ھاوسەرەکانیان)
55:73 جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:74 پێش ئەوان نەدەستی ئادەمی و نەدەستی جنۆکەیان لێ نەکەوتووە
55:75 جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:76 پاڵ دەدەنەوە بەپشتی سەوزباوی ڕازاوە و فەرشی زۆر جوانی نایابەوە
55:77 جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:78 پیرۆزە ناوی پەروەردگاری خاوەن گەورەیی وبەخشش
56:1 کاتێك کە ڕووداوی گەورەی (قیامەت) ڕوویدا
56:2 لەڕودانیدا ھیچ درۆ وگومانێك نیە
56:3 نزم کەرەوەی (کەسانێکە و) بەرزکەرەوەیە (بۆ کەسانێکی تر)
56:4 کاتێك کە زەوی ھێنرایە جوڵان بە جوڵانێکی توند
56:5 وە شاخەکان زۆر وورد کران بەورد کردن
56:6 وە بوون بە تەپوتۆزی پرش وبڵاو
56:7 وە ئێوە دەبنە سێ کۆمەڵ (لە دوا ڕۆژدا)
56:8 ئەمجا یارانی لای ڕاست ، کام یارانی لای ڕاست؟
56:9 وە یارانی لای چەپ، کام یارانی لای چەپ؟
56:10 وە پێشەکەوتوەکان ھەر خۆیانن پێش کەوتوو
56:11 ئەوانەن نزیکانی (بارەگای خوا)
56:12 لە بەھەشتانی پڕ نازو نیعمەتدان
56:13 کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان
56:14 وە کەمێکن لە پاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ)
56:15 لەسەر قەنەفە وکورسی چنراو بە ئاڵتون
56:16 پاڵ ئەدەنەوە لەسەری بەرامبەر بەیەکتری