>

محمد صالح بامۆکی — 522

51:31 (ئیبراھیم) ووتی: چیتان پێ سپێردراوە ئەی نێرراوانی خوا

51:32 ووتیان بێگومان ئێمە نێرراوین بۆ سەر گەلی تاوانباران

51:33 بۆ ئەوەی ببارێنین بە سەریاندا بەرد لە گڵی سورەوە کراوی

51:34 نیشانە کراو لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆ لە سنوور دەرچوان

51:35 ئەمجا ھەرچی بوو لەو (شارەی لوط) دا لە بڕواداران دەرمان کردن

51:36 وە نەماندی تێیدا بێجگە لەیەك ماڵی موسڵمان نەبێت (ئەویش ماڵی لوط بوو)

51:37 وەپەند ونیشانەیەکمان تێدا بەجێ ھێشت بۆ ئەوانەی کە لە سزای بە ئازار دەترسن

51:38 ھەروەھا لەبەسەر ھاتی موسادا (چەند بەڵگە وپەند ھەیە) کاتێك کەناردمان بۆ لای فیرعەون بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە

51:39 فیرعەونیش ڕوی وەرگێڕا وسەرپێچی کرد بەھۆی دەسەڵاتەکەیەوە وە ووتی: (موسا) جادووگـەرە یان شێتە

51:40 ئێمەش خۆی ولەشکرەکەیمان گرت وفڕێمان دانە ناو دەریاوە کە ئەو شیاوی لۆمە کردن بوو

51:41 وە لەگەلی عاددا بەڵگەو پەند ھەیە، کاتێ کە ناردمانە سەریان بای (گەرمی توندی) بێ خێر

51:42 بەسەر ھەر شتێکدا بڕۆیشتایە وازی لێ نەدەھێنا ھەتا وەك ڕزیوی لێ ئەکرد

51:43 وە لە گەلی سەموددا (پەند وئامۆژگاری ھەیە) کاتێك کە پێیان ووترا ڕابوێرن تا کاتی خۆی دێت

51:44 جا ئەوان سەرکەشیان کرد لەفەرمانی پەروەردگاریان، ئەمجا ھەورە بروسکە لێیدان لەکاتێکدا ئەوان (تیاچوونی خۆیانیان) بەچاو دەبینی

51:45 ئیتر نەیانتوانی ھەستنەوە وە سەرکەوتوویش نەبوون

51:46 وە گەلی نووحیش لەپێش ئەماندا بوو کە بەڕاستی گەلێکی بەدکارو لەسنوور دەرچوو بوون

51:47 وە ئاسمانمان بەھێز وتوانایەکی گەورە دروست کردووە وە ئێمە بەڕاستی فراوانکەری (ئاسمانین) بە بەردەوامی

51:48 وە زەویمان ڕاخستووە ئای چ ڕاخەرێکی چاکین ئێمە

51:49 وە لە ھەموو شتێك جووتێك (نێر و مێ) مان دروست کردووە، بۆ ئەوەی بیربکەنەوە وپەندی لێ وەربگرن

51:50 ئەمجا بەپەلە بەرەو لای خوا بڕۆن بەڕاستی من لەلایەن خواوە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە

51:51 وە لەگەڵ خوادا پەرستراوی تر دامەنێن، بەڕاستی من لەلایەن خواوە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە