>

محمد صالح بامۆکی — 508

47:12 بێگومان خوا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وکردەوەی باشیان کردوە دەیانخاتە باخاتی بەھەشتەوە کە ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕوات, ئەوانەش بێ باوەڕ بوون (لە دونیادا) رادەبوێرن و وەك ئاژەڵ دەخۆن ودەلەوەڕێن وە دۆزەخ شوێنی مانەوەیانە

47:13 وە(خەڵکی) زۆر شار ھەبوون کە بەھێزتر بوون لەو(خەڵکی) مەککەیە کە تۆیان دەرکرد لە ناومان بردن وھیچ پشتیوانێکیان نەبوو

47:14 ئا خۆ ئەو کەسەی بەڵگەی ڕوونی لە پەروەردگاریەوە بۆ ھاتبێت (کە قورئانە) وەك ئەو کەسة وایە کە کرداری خراپی بۆ جوان کرابێ و ڕازێنرابێتەوە, شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتبن

47:15 شێوەی نایابی ئەو بەھەشتە وایە کە بەڵێن دراوە بە پارێزکاران وخواناسان چەندەھا ڕووباری تێدایە لە ئاوی سازگاری تام وبۆن نەگۆڕاو وە چەندەھا ڕووبار لەشیر کە تامی نەگۆڕاوە وە چەندەھا ڕووبار لەشەرابی نایابی بەلەزەت وخۆش بۆ بنۆشانی وە چەند ڕووباریشی تێدایە لەھەنگوینی پاڵفتە وە لەوێ ھەموو جۆرە میوەھاتێکیان بۆ ئامادەیە، لەگەڵ لێبوردن لە پەروەردگاریانەوە (ئایا ئەو بەھەشتیانە) وەکو کەسانێك وان کە لە ئاگری دۆزەخ دابن بەھەمیشەیی ئاوی کوڵا وکوڵیان دەرخوارد بدرێت کە ڕیخۆڵەکانیان پارچە پارچە بکات

47:16 (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەندێ لەوانە گوێت لێدەگرن بەڵام کاتێك لای تۆ دەردەچن دەڵێن بەوانەی زانیاریان پێدراوە (لە ھاوەڵان) ئەوە ئێستا موحەممەد (ﷺ) ووتی چی؟ ئەوانە ئەو کەسانەن کە خوا مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا وە شوێن ھەوا وئارەزووی خۆیان کەوتوون

47:17 ئەو کەسانەی ھیدایەتیان وەرگرتووە (خوا) شارەزاییان زیاد دەکات وە تەقوا وپارێزکاری وخواناسیان پێ دەبەخشێت

47:18 دەی ئایا ئەو (ناپاکانە) چاوەڕوانی چی دەکەی جگە لە قیامەت کە کتوپڕ یەخەیان بگرێت دەی بێگومان ھەندێك لەنیشانەکانی ھاتۆتە دی، کاتێك (ڕۆژی دوایی) یەخەیان بگرێت ئیتر کەی بیردەکەنەوە

47:19 کەواتە دڵنیابە وبزانە بێجگە لە (اللە) ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە وە داوای لێبوردن بکە (لەخوا) بۆ گوناھی خۆت وە بۆ (گوناھی) پیاوان وئافرەتانی ئیماندار وە بێگومان خوا دەزانێت بە جم وجوڵتان (لە ڕۆژدا) وئارام گرتنتان (لە شەودا)