محمد صالح بامۆکی — 496
44:1 بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە
44:2 سوێند بەم قورئانە ڕوونکەرەوەیە
44:3 بەڕاستی ئێمە ئەم قورئانەمان لە شەوێکی پیرۆزدا ناردوەتە خوارەوە، بێگومان ئێمە ترسێنەرین
44:4 لەو (شەوە پیرۆزە)دا ھەموو کار وبارێکی شیاو لە یەك جیادەکرێتەوە
44:5 فەرمانێکە لەلایەن ئێمەوە بەڕاستی ئێمە پێغەمبەران دەنێرین
44:6 کەڕەحمەتێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە بێگومان ھەر خوا بیسەر وزانایە
44:7 پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وە ھەرچی لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە ئیمانداری ڕاستەقینەن
44:8 ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاست نیە جگە لە خوا، (خوا) دەژێنێت ودەمرێنێت پەروەردگاری ئێوە وپەروەردگاری باو وباپیرە پێشوەکانتانە
44:9 بەڵام ئەوان لە دوو دڵی وگوماندا گەمە وگاڵتە دەکەن
44:10 جا چاوەڕوانبە ڕۆژێك کە ئاسمان دوکەڵێکی ئاشکرای لێ پەیدا دەبێت
44:11 ھەموو ئادەمی دادەگرێت و (دەڵێن) ئەمە بەڵایەکی سەختە
44:12 ئەی پەروەردگارمان ئەم سزایەمان لەسەر لابەرە بەڕاستی ئێمە باوەڕدارین
44:13 چۆن تەمێ خواردەبن وئامۆژگاری وەردەگرن کە بەڕاستی پێغەمبەرێکی ڕوون وئاشکرایان بۆ ھاتووە
44:14 لە پاشان گوێیان پێنەداو وە ووتیان: فێرکراوێکی شێـتە
44:15 بێگومان بۆ ماوەیەکی کەم ئەم بەڵایە لا دەبەین، بێگومان ئێوە دەگەڕێنەوە (بۆ بێ باوەڕی)
44:16 ڕۆژێک دێت پەلامارێکی بەھێز و ھەرە گەورەیان بۆ دەبەین، بەڕاستی ئێمە تۆڵە دەسێنین (لە کافران لە جەنگی بەدردا)
44:17 سوێند بەخوا بەڕاستی لە پێش ئەمان گەلی فیرعەونمان تاقیکردەوە وپێغەمبەرێکی بەڕێزیان بۆ ھات
44:18 (پێی ووتن) کە بەندەکانی خوا (بەنو ئیسرائیل) بە من بسپێرن چونکە بەڕاستی من پێغەمبەرێکی ئەمین وباوەڕ پێکراوم بۆ ناو ئێوە