>

محمد صالح بامۆکی — 490

43:11 وە ئەو خوایەی کە لەئاسمانەوە بەئەندازە بارانی بۆ باراندوون جا ووڵاتێکی ووشك و مردووی پێ زیندوو دەکەینەوە ئابەو جۆرە ئێوەش زیندوو دەکرێنەوە

43:12 وە ئەو خوایەی کە ھەموو جووتەکانی بەدیھێناوە وە کەشتی و وڵاخی بۆ فەراھەم ھێناون کە سواریان دەبن

43:13 بۆ ئەوەی سواری پشتیان بن لەپاشان بیر لەنیعمەتی پەروەردگارتان بکەنەوە کاتێك سواریان بوون وەبڵێن پاك و بێگەردی بۆ ئەو (خوایە)ی کە ئەمەی بۆ ڕام ھێناوین کە پێشتر ئێمە توانامان بەسەریدا نەبوو

43:14 وە بەڕاستی ئێمە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە

43:15 وە بێگومان لەناو بەندەکانی خوادا ھەندێك (منداڵیان) بۆ پەروەردگار دانا وە بەڕاستی مرۆڤی(کافر) پێ نەزان و سپڵەی ئاشکرایە

43:16 ئایا لەناو دروستکراوەکانیدا کچانی بۆ خۆی ھەڵبژاردوە وە کوڕانی تایبەت کردووە بەئێوەوە

43:17 وە کاتێك مژدە بەیەکێك لەوان بدرێت بەوەی بەنموونە بۆ خوای دادەنێت (واتە: ئەگەر پێی بووترێت کچتان بووە) ڕووی ڕەش ھەڵدەگەڕێت و پیش دەخواتەوە

43:18 ئایا ئەو (کچە)ی لەناو ئاڵتون و خشڵا بەخێوکرابێت و لەکاتی دەمەقاڵێدا ناتوانێ مەبەستی خۆی دەرببڕێت (بۆ خوای بڕیار دەدەن)

43:19 وەئەو فریشتانەی کە بەندەی خوای بەخشندەن بەمێینەیان دادەنان ئایا ئەوان بەدیاری دروستکردنیانەوە بوون بێگومان ئەو شایەتیانەیان دەنوسرێت و پرسیاریان لێ دەکرێت

43:20 وە دەڵێن ئەگەر خوا بیوویستایە ئێمە ئەو (فریشتانەمان) نەدەپەرست ھیچ زانیاریەکیان نیە لەو بارەیەوە ئەوانە ھەردرۆ دەکەن

43:21 وە ئایا لە پێش قورئان پەرتوکێکمان پێـداون کە ئەوان دەستیان پێوە گرتبێت

43:22 (نەخێر وانیە) بەڵکو دەیانووت بەڕاستی ئێمە باو وباپیرانمان لەسەر ئاینێك بینیوە (لەسەر بت پەرستی) وە بێگومان ئێمەش پەیڕەوی ڕێبازی ئەوانین