>

محمد صالح بامۆکی — 488

42:45 وە دەیان بینیت پیشانی دۆزەخ دەدرێن بەملکەچی وزەلیلی و داماوی بەگۆشەی چاو و بەدزیەوە دەڕوانن وە ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە دەڵێن بەڕاستی زیانبارەکان ئەوانەن کە خۆیان و کەس و کاریان لەڕۆژی ھەستانەوەدا لە دەستداوە بێداربن بەڕاستی ستەمکاران لە سزایەکی ھەمیشەییدان

42:46 وە ئەوانە ھیچ پشتیوانێکیان نیە کەیارمەتیان بدەن بێجگە لەخوا وە ھەرکەسێک خوا گومڕایی بکات ئەوە ھیچ ڕێگەیەکی ڕزگار بوونی بۆ نیە

42:47 گوێڕایەڵ بن بۆ پەروەردگارتان پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت لەلایەن خواوە کە گەڕانەوەی بۆ نیە ئەو ڕۆژە ھیچ پەناگایەکتان نابێت وە ھیچ ئینکاریەکتان پێ ناکرێت

42:48 جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوە ئێمە تۆمان بەپارێزەر وچاودێر نەناردووە بۆ سەریان تۆ تەنھا ڕاگەیاندت لەسەرە وە بەڕاستی کاتێك ئێمە لەلایەن خۆمانەوە ڕەحمەت و نیعمەتێک بە کەسێك بچەژین پێی دڵخۆش دەبێت وە ئەگەر ناخۆشیەکیان تووش ببێت بەھۆی کردەوەی خۆیانەوە ئەوە بەڕاستی ئادەمی پێ نەزان و سپڵەیە

42:49 ھەر بۆ خوایە موڵك وپاشایەتی ئاسمانەکان و زەوی ھەرچیەکی بیەوێت بەدی دەھێنێت بۆ ھەرکەسێك بیەوێت کچی پێ دەبەخشێت وە بۆ ھەرکەسیش بیەوێت کوڕی پێ دەبەخشێت

42:50 یان کوڕ و کچی بەیەکەوە پێ دەبەخشێت وە ھەرکەسێکیشی بوێت نەزۆکی دەکات بەڕاستی خوا زانا و دەسەڵاتدارە

42:51 بۆ ھیچ کەس نەبووە کەخوا قسەی لەگەڵدا بکات بە وەحی نەبێت یان لەپشت پەردەوە یان نێرراوێك بنێرێت و بەفەرمانی خۆی ئەوەی کە بیەوێت وەحی بۆ دەکات بەڕاستی خوا بڵند وکاردروستە